زانیاریی ئاڤا: 12 مووچە ئیكرامییەكەی خانەنشینان لە بودجەی ساڵی داهاتوو خەرج دەكرێت
- هەواڵ
- 3 تشرینی یەکەم

25 هەزار دیناری عێراق
ئاڤا نیوز
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هۆكاری خەرج نەكردنی 12 مووچە ئیكرامییەكەی خانەنشینان بۆ ئاڤا ئاشكرا دەكات و دەڵێت، ئەو بابەتە لە بودجەی سێ ساڵەی عێراق، تەرخانی دارایی بۆ نەكراوە، بۆیە خەرجكردنی دەكەوێتە چوارچێوەی یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو.
وێنە گەورەكە: لەچوارچێوەی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عێراق، بەپێی یاسای یەكگرتووی خانەنشینی ژمارە 9ـی ساڵی 2014، هەر فەرمانبەرێك زیاتر لە 25 ساڵ خزمەتی فیعلی هەبووبێت و لە تەمەنی 60 ساڵیدا خانەنشین بكرێت، 12 مووچەی ئیكرامی بەجیا لە شەش مووچە ئیكرامییەكەی مۆڵەتی كۆكراوە وەردەگرێت، بەڵام خانەنشینانی هەرێمی كوردستان تا ئێستا ئەوجۆرەیان بۆ خەرج نەكراوە.
لێدوانی فەرمی: نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، سەرەڕای شایستەبوونی خانەنشینان بە پێدانی 12 مووچەی ئیكرامی پاڵپشت بە یاسای خانەنشینی هاوتاكراو، بەڵام ئەو بابەتە لە بوودجەی سێ ساڵەی عێراقدا، پارەی بۆ تەرخان نەكراوە، هەر ئەمە هۆكاری خەرج نەكردنیەتی بۆ ئەوانەی تازە خانەنشین دەبن.
ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشی كردەوە، پێویستە پرسی 12مووچە ئیكرامیەكەی خانەنشینی لە یاسای بودجەی ساڵی 2026ـدا، جێی بۆ بكرێتەوە و پارەی بۆ تەرخان بكرێت، ئینجا بۆ خانەنشینان خەرج دەكرێت، كە ڕەنگە بكەوێتە خولی داهاتووی پەرلەمانەوە.
لە گۆشەیەكی دیكەوە: ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە پرسی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازیی هەرێمی كوردستان، بەر لە گەیشتنی یاسای بودجەی ساڵی نوێ بۆ پەرلەمان، یەكلایی بكرێتەوە و لە ڕەشنووسی یاساكە جێگیر بكرێت بەمەبەستی دەنگدان لەسەری، هەروەها سەرجەم شایستە داراییەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان لە یاسای بودجە بە ڕوون و ئاشكرا بچەسپێنرێت.
باكگراوند: هەر فەرمانبەرێك لەكاتی خانەنشینبوونی، شەش مووچەی تەواوی وەك ئیكرامیە لەبەرامبەر مۆڵەتی كۆكراوەی 180 ڕۆژی پێ دەدرێت، جگە لەوەش بە بڕیاری سەرۆكوەزیرانی عێراق، بە لەبەرچاوگرتنی پێشخستنی تەمەنی خانەنشینبوون بۆ 60 ساڵ، 12 مووچەی دیكەی ئیكرامی بەیەكەوە پێدەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 21 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
55 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






