
ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە سووریا
ئاڤا نیوز
بۆ یەکەمجار لە ماوەی شەش دەیەدا، گەلی سووریا مافی هەڵبژاردنی نوێنەرانی خۆیان لە ئەنجوومەنی گەلدا دەبێت، بەڵام هەڵبژاردن لەو ناوچانە ناکرێت کە دەکەونە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' و پارێزگای سوەیدای درووز نشین.
وێنە گەورەکە: ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی سووریا دەستیانپێکردووە، ىڕیارە سبەی 2025-10-5، یەکەم پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەل لە سووریا بکرێت. ژمارەی کورسییەکانیش 210 کورسی دەبێت، 70 ئەندامیان لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە دیاری دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد تەها ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەلی سووریا بە میدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاند، ژمارەی کاندیدەکان گەیشتووەتە هەزار و 578 کاندید و ڕێژەی ئافرەت لەنێویاندا گەیشتووەتە 14%، بە جیاوازی ئەم ڕێژەیە لە نێوان پارێزگایەک و یەکێکی دیکەدا.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پرۆسەی دەنگدان بەیانی ڕۆژی یەکشەممە، 5ـی تشرینی یەکەم، لە کاتژمێر 9ـی بەیانییەوە بەڕێوەدەچێت، پاشان لە کاتژمێر 4ـی ئێوارەوە پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستپێدەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی سووریا، هەندێک لەو ناوچانەی دەکەونە دەرەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەت، وەک پارێزگاکانی سوەیدا، حەسەکە و ڕەققە هەڵبژاردنی تێدا بەڕێوەناچێت، هەڵبژاردن لەو ناوچانە بۆ کاتێکی دیکە دوادەخرێت. بەڵام بە گەڕانەوەی هەندێک ناوچەی حەسەکە و ڕەققە بۆ ژێر کۆنترۆڵی حکومەت، لەو ناوچانە پرۆسەکە بەڕێوەدەچێت.
شێوازی جێبەجێکردن: ئەنجوومەنەکە لە 210 ئەندام پێکدێت، کە 140یان لە ڕێگەی لێژنە لاوەکییەکان و دەستەی دەنگدەرانەوە لە قۆناغی یەکەمدا هەڵدەبژێردرێن. پاشان قۆناغی دووەم دێت کە بریتییە لە هەڵبژاردن لە ناو هەر بازنەیەکدا، تێیدا ئەندامانی دەستەی دەنگدەران مافی خۆکاندیدکردنیان هەیە بۆ ئەندامێتی ئەنجوومەنی گەل و پڕۆسەی دەنگدانی ئازاد و ڕاستەوخۆ و نهێنی دوای کۆتایی هاتنی بانگەشەی هەڵبژاردن لەناو بازنەکاندا ئەنجام دەدرێت، و براوەکە ئەو کەسەیە کە زۆرترین دەنگ بەدەست دەهێنێت بەپێی ئەو کورسییانەی کە بۆ هەر بازنەیەک تەرخان کراون.
باکگراوند: ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا لە 13ی حوزەیرانی 2025، فەرمانی ژمارە 66ی دەرکرد، بڕیاری پێکهێنانی "لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەل"ی دا، بە پشتبەستن بە ماددەی 24ی جاڕنامەی دەستووری کە تێیدا هاتووە ئەنجوومەن دەسەڵاتی یاسادانان لە ئەستۆ دەگرێت تا پەسەندکردنی دەستوورێکی هەمیشەیی و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی یاسادانانی نوێ، لە کاتێکدا ماوەی ئەندامێتی ئەنجوومەن 30 مانگ دەبێت و دەکرێت نوێ بکرێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 12 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
46 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






