لە ماوەی هەفتەیەكدا هەرێمی كوردستان زیاتر لە ملیۆنێک بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە
- هەواڵ
- 4 تشرینی یەکەم

هەناردەی نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جیهانی تورکیا
ئاڤا نیوز
وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیێنێت، تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک بەرمیل نەوت هەرێمی كوردستان هەناردە كراوە، دووپاتیشی کردەوە کە یەکەم کەشتی بارهەڵگری نەوت بە نەوتی هەرێمی كوردستانەوە لە بەندەری جیهان بارکراوە.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە دوو ساڵ بوو بەهۆی سکاڵایەکی وەزارەتی نەوتی عێراق هەناردەی نەوتی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان وەستا بوو، بەڵام دوای زیاتر لە 30 دانیشتن لە نێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق سەرەنجام کاتژمێر حەوتی بەیانی ڕۆژی 2025-09-27 نەوتی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کرایەوە.
لێدوانی فەرمی: حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "ئەو بڕەی تا ئێستا وەرگیراوە گەیشتووەتە زیاتر لە ملیۆنێک بەرمیل، یەکەم کەشتی بارهەڵگر بە توانای 650 هەزار بەرمیل نەوتەوە لە بەندەری جیهان لەنگەری گرتووە."
لەهەمان کاتدا: عەبدولغەنی ڕوونیشی کردەوە "بارکردنی ئەم کەشتییە تەواو دەکرێت و بەرەو ئەو شوێنەی بۆی گرێبەست کراوە بەڕێ دەکەوێت." ئاماژەی بەوەشدا: "ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان لە سەرکەوتنی پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و پڕکردنەوەی بودجەی وڵات بە بڕە پارەی پێویست."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 30 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






