
هەڵواسینی پۆستەری ڕیکلامی کاندیدان لە بەغدا
ئاڤا نیوز
سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایدەگەیێنیت، ژمارەی وێنە هەڵواسراوەکانی کاندیدان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا گەیشتووەتە زیاتر لە یەک ملیۆن وێنە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە بڕیارە لە 11ی تشرینی دووەم ئەنجام بدرێت، دوێنێ هەینی کە دەکاتە 3ی تشرینی یەکەم، دەستیپێکرد و تا 8ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
لێدوانی فەرمی: حازم ئەلرەدینی، جێگری سەرۆکی سەنتەرەکە لە لێدوانێکدا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "ژمارەی ئەو وێنانەی لەسەر شەقامەکان دانراون، گەیشتووەتە زیاتر لە یەک ملیۆن وێنە"، ڕوونیشی کردەوە کە زۆربەی ئەم وێنانە لە بەشی ڕەسافەی پایتەختی بەغدان، هەندێکی دیکەشیان بە هۆکاری نادیار تێکدراون.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوتەی ئەلرەدینی سەنتەرەکەیان لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن چاودێری چەندین پێشێلکارییان کردووە، وەک هەڵواسینی وێنەکان لەسەر دوورگەکانی ناوەڕاستی شەقامەکان و هەندێکی دیکەیان لەسەر باڵەخانە حکومییەکان، داواشی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کرد ڕێوشوێنی تووند لە دژی سەرپێچیکاران بگرێتەبەر.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: جێگری سەرۆکی سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق پێشبینی کرد ژمارەی وێنەکان تا کۆتایی ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن لە 8ی تشرینی دووەمی داهاتوو، زۆر زیاتر ببێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 21 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
55 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






