
ئاڤا دیجیتاڵ
گرنگیدان بە گەشەی جەستە و مێشك و هزری منداڵ لە قۆناغەكانی سەرەتای گەشەیدا زۆر پێویستە، پزیشكێكی پسپۆڕی منداڵان چەند ڕێیەكی خستووەتەڕوو، لەڕووی زانستی تەندروستییەوە منداڵەكەت سوودی لێ وەردەگرێت.
بابەتەكە بۆچی گرنگە: مانەوەی منداڵ بە تەندروستییەكی باش لەڕووی "جەستەیی و هزرییەوە" بە گرنگترین كار لەلای دایكان و باوكان دادەنرێت، بەو مەبەستەی نەوەیەكی تەندروست باش و بەهێز بۆ كۆمەڵگە گەورە بكەن.
لێدوانە فەرمییەكان: د. محەمەد حەسەن پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان و گەشەی منداڵ، بۆ ئاڤا میدیا گوتی: گەشەی هزریی واتە پێگەیشتنی منداڵ لەڕووی هزر و بیر و فراوانبوونی ئاسۆی بیركردنەوەی منداڵ، بۆیە بایەخدان بە گەشەپێدانی هزریی منداڵ دەكرێ گۆڕانكاریی ڕیشەیی لە منداڵەكەدا بەدی بهێنێت، زۆر گرنگە باوك و دایك، مامۆستا و كۆمەڵگە چاودێریی تەواو لەسەر منداڵ دابنێت بۆ ئەوەی لەڕووی هزرەوە گەشەیەكی تەواو بكات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی توێژینەوەكان و بەدواداچوونەكان، ئەم پزیشكە چەند خاڵێكی دیاریكردووە پێویستە پەیڕەو بكرێن، بەمەبەستی گەشە و بەهێزبوونی هیزری منداڵ:
یەكەم: زۆر قسە لەگەڵ منداڵەكەت بكە بەر لەوەی بگاتە دەستپێك و گەیشتی بە قۆناغی قوتابخانە، بە مەبەستی نەبوونی ترس لە قسەكردندا.
دووەم: زۆر بیدوێنە و كتێبی بۆ بخوێنەوە، بۆ ئەوەی بیركردنەوەكانی فراوانتربن.
سێیەم: بە ئارامی وەڵامی پرسیارەكانی بدەرەوە و لەكاتی وەڵامدانەوەدا بێزاریی دەرمەبڕە و لێی تووڕە مەبە.
چوارەم: ئەگەر ویستی شتێك بڵێت، لێیگەڕێ با بەو شێوەیەی توانای هەیە دەریببڕێت، كەی زانیت هەڵەبوو بە تۆنێكی ئارام ڕاستییەكەی پێ بڵێ.
پێنجەم: بێ دەربڕین و قسەكردن شتەكانی مەخەنە بەر دەست منداڵەكەت، بۆ نموونە گەر بە ئاماژە گوتی "بووكەڵەكەم" وای لێ بكە بەشێوازی قسەكردن بڵێ "بووكەڵەكەم" ئەو كات بیدەرێ.
كاریگەری و لێكەوتەكان: ئەگەر بە پێچەوانەی ئەم ڕێنماییانە هەڵسوكەوت لەگەڵ منداڵەكەت بكە ئەوا كەسێكی لاواز و بیرتەسك هەڵدەكەوێت، لەلایەكی دیكەوە منداڵەكە تووشی بێزاری و لاوازیی دەروون دەبێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی بەشێوەیەكی بەردەوام شكاندووتە و لێی تووڕەبوویت و ڕێگە ڕاستەكەت پێشان نەداوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و شەرع لە نیویۆرک چاویان بە یەکتری کەوت
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە لە ساڵیادی ڕیفراندۆم
- بزنس
- 48 خولەک لەمەوپێش
120 ملیاری داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول