
گرافیکی پرسی مووچە
ئاڤا نیوز
نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە ئاراستەی وەزیری دارایی عێراق کرا، بەمەش ڕێکارەکانی ناردنی پارە دەست پێدەکات. ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستانیش ئامادەیی 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی دەربڕیوە و ئەمڕۆ بە شێوەی کاش ڕادەستی لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ڕێککەوتنی سێقۆڵی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان کە مەرجێک بوو بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی دا.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای ڕایگەیاند، نووسراوی خەرجکردنی پارە ئامادەیە. بڕی 72 ملیار دینار لە هەولێر و دهۆک کۆکراوەتەوە و ئامادەیە، بڕی 48 ملیار دیناریش لە سلێمانی و هەڵەبجە کۆکراوەتەوە و بڕیارە سبەی پێنجشەممە بگاتە دەستمان. سەرجەم پارەکە پێکەوە بە شێوەی کاش ڕادەستی لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: دوای بڕیاری بەغدا بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت، ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان چاوەڕوان دەکات مووچەی مانگی هەشت و مانگەکانی دیکەش خەرج بکرێت. لە بەرامبەردا کوردستان ئامادەیی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ بەردەوامبوون لەسەر جێبەجێکردنی پابەندییەکانی خۆی بۆ دابینکردنی مووچە و شایستەکانی مووچەخۆران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
شاندێک بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆ دەچێتە بەغدا
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
عێراق پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆی نەنارد





