
فەرمانبەرێک لەکاتی کارکردن لە پرۆژەی ئاوی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر
ئاڤا نیوز
تا ساڵی داهاتوو ژمارەیەک پرۆژەی ئاو تەواو دەکرێن، بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار و 500 بیری ئاو دەکوژێنرێنەوە.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان کار لەسەر ئەوە دەکات ئاوی خواردنەوە لە رێگەی پرۆژەکانی ئاوی سەرزەوی دابین بکات و کەمترین ئاوی ژێرزەوی بەکار بهێنرێت، بۆ ئەم مەبەستە ژمارەیەک پرۆژەی جێبەجێ کردووە و ژمارەیەکی دیکەش لە باری جێبەجێ کردنن.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت: لە ڕێگەی پێنج هەزار و 800 بیر، 24 پرۆژەی ستراتیژی، 24 پرۆژەی بچووک و نزیکەی 500 کانی ئاوی خواردنەوە بۆ هاونیشتمانیان دابین دەکرێت.
- 50%ی ئاوی ژێرزەوی و 50% ئاوی سەرزەوی بەکاردێت بۆ دابینکردنی ئاو بۆ هاونیشتمانیان.
- بە تەواوبوونی ئەو پرۆژانەی کاریان تێدا دەکرێت تا ساڵی داهاتوو هەزار و 500 بۆ هەزار و 600 بیری ئاو دەکوژێنرێنەوە.
- بە تەواوبوونی پرۆژەکان و کوژانەوەی ئەو بیرانە ڕێژەی بەکارهێنانی ئاوی ژێرزەوی بۆ ئاوی خواردنەوە لە 50% کەم دەبێتەوە بۆ 30%، واتا 70%ی ئاوی خواردنەوە لە ئاوی سەرزەویەوە دابین دەکرێت.
بابەتە ستراتیژییەکان: حکومەتی هەرێمی کوردستان کار لەسەر ئەوە دەکات ئاوی خواردنەوە 100%ی لە ئاوی سەرزەوی دابین بکرێت و بەهیچ جۆرێک ئاوی ژێرزەوی بەکارنەهێنرێت.
خاڵە ئەرێنییەکان: کوژانەوەی بیرەکان کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لە پارێزگاری کردن لە ئاستی ئاوی ژێرزەوی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 12 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
46 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






