
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوای هەریەک لە زانکۆی (لوبنانی فەرەنسی) و پەیمانگای (بێست)، زانکۆی (نۆڵج)ـیش شەش کورسی خوێندنی لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە بۆ کەسوکاری شەهیدان و کەمدەرامەتان تەرخان کرد.
وێنە گەورەکە: تا ئێستا دوو زانکۆ و پەیمانگایەک لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە، هەژدە کورسی خوێندنیان بۆ قوتابیان بە خۆڕایی دابین کردووە و کەسوکاری شەهیدانیش پشکی شێریان بەردەکەوێت. خوێندنی ئەم 18 کورسییە بەهاکەی 121 ملیۆن و 600 هەزار دینارە.
لێدوانی فەرمی: دەشتی حاجی نەجمەدین سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی نۆڵج بە ئاڤای گوت، ئەو بەشانەی کە دەیکەینە دیاری بۆ کەسووکاری شەهیدان و کەمدەرامەتان بریتین لە: بازاڕگەری، زانستەکان داراییەکان، بانک و کیمیا و ڕاگەیاندن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕی تێچووی چوار ساڵی خوێندنی شەش كورسی لەو زانكۆیە نزیكەی 50 ملیۆن دینارە و یەك دیناری وەرناگرێت و خوێندنەكە خۆڕاییە. مەرجی ئەو كورسییانەش ئەوەیە كەسوكاری پلە یەكی شەهیدان بن و نمرەی پۆلی 12شیان بەپێی پێویستیی ئەو بەشانە بێت وەك ئەوەی كە وەزارەتی خوێندنی باڵا دیاری كردووە.
شێوازی جێبەجێ کردن؛ هەر لەڕێگەی سایتی ئاڤاوە و لەڕێگەی ئەو بانەرەی بڵاوکراوەتەوە کە لەسەری نووسراوە "خوێندنی بەخۆڕایی لە ئاڤا" دەتوانن فۆرم پڕ بکەنەوە. دوای دڵنیابوونەوە، ئاڤا لە داهاتوودا تیروپشک بۆ هەموویان دەکات.
باکگراوند: لە ڕابردوودا پەیمانگەی تەكنیكی و پیشەیی بێست لە شاری هەولێر، شەش كورسیی خوێندنی بە خۆڕایی بۆ هەوراز گوڵپی و كارمەندانی ئاڤا میدیا تەرخان کرد و ئاڤاش هەر شەش كورسییەكەی کردە دیاری بۆ كەسوكاری شەهیدان. خەرجی خوێندنی ئەو شەش کورسییە 21 ملیۆن و 600 هەزار دینارە بەڵام بۆ کەسوکاری شەهیدان بە خۆڕایی دەبێت. دواتریش زانکۆی لوبنانی فەرەنسی لەڕێگەی هەواڵەکانی سەعات حەوتی ئاڤا میدیاوە شەش کورسی خوێندنی بۆ دەرچووانی پۆلی دوانزە تەرخان کرد کە بۆ چوار ساڵی خوێندن نزیکەی 50 ملیۆن دینارە بەڵام بۆ ئەو دەرچووانە بە خۆڕاییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





