
ئاڤا نیوز
بڕیارە کاتژمێر 12ـی ئەمڕۆ یەکشەممە 5-10-2025، سەرجەم موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی کە ژمارەیان 60 موڵکە و خاوەندارێتیی بۆ شاسوار عەبدولواحید دەگەڕێتەوە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بفرۆشرێن.
وێنە گەورەکە: شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ خاوەنی هەردوو کۆمپانیای نالیا و چاڤی، لە سەرەتای دامەزراندنی کۆمپانیاکانی قەرزێکی زۆری بەناوی وەبەرهێنان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتبوو، بڕی قەرزەکانی گەیشتووەتە نزیکەی 92 ملیار دینار، لە ڕابردوودا وەزارەتی دارایی و ئابووری چەندین جار لە ڕێگەی (بانکی سلێمانی یەک) ئاگاداری کۆمپانیای نالیا و چاڤی کراوەتەوە، بۆ گەڕانەوەی قەرزەکان، بەڵام وەڵامیان نەبووە. لە بەرامبەر ئەو قەرزانە سەرجەم موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی لە زیاد کردنی ئاشکرا دەفرۆشرێن. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە 20-10-2021 دادگا لە بەرژەوەندی وەزارەتی دارایی دۆسیەی قەرزەکانی یەکلایی کردەوە و لە 22-9-2024 گلدانەوە لەسەر سەرجەم موڵکەکانی کۆمپانیای نالیا و کۆمپانیای چاڤی دانرا.
لێدوانی فەرمی: شیلان عارف، بریکاری وەزارەتی داد، بە ئاڤا میدیای گوت: ئەو موڵکانەی شاسوار عەبدولواحید لە چاڤیلاندن، پێشووتر بەناوی کۆمپانیای نالیا قەرزی وەرگرتووە، چەندین ساڵە دۆسیەی قەرزی هەیە و گەیشتووەتە قۆناغی فرۆشتنی ئاشکرا، ئەمەش لە بری قەرزەکانی وەزارەتی داراییە.
بەگوتەی شیلان عارف، دۆسیەیەکی دیکەش هەیە تایبەت بە قەرزەکانی وەزارەتی کارەبا، بەڵام ئەو دۆسیەیە وەستێنراوە تا دۆسیەی قەرزەکانی وەزارەتی دارایی یەکلایی دەبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: ژمارەی موڵکەکانی چاڤی کە ئەمڕۆ لە زیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشرێن، 60 موڵکە و بەمەبەستی گەڕانەوەی قەرزەکانی بانکەکانی سەر وەزارەتی دارایی کە بڕەکەی 91 ملیار و 760 ملیۆن و 660 هەزار و 350 دینارە، موڵکەکانیش هەموویان بە یەک پاکێج دەفرۆشرێن.
باکگراوند: ڕۆژی 28-9-2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە 5-10-2025 پڕۆسەی فرۆشتنی "زیادکردنی ئاشکرای موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاری - هاوپشکی تایبەت" لە بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی بەڕێوەدەچێت و هەر کەس و لایەنێک دەیەوێت بەشداری لە پڕۆسەی زیادکردنەکی ئاشکرای کڕینی ئەو موڵکانە بکات، دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی بکات بەمەبەستی دەستخستنی زانیاری و ئەنجامدانی ڕێکارە کارگێڕی و یاساییەکان.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە؛ دوای سێ جار دانیشتنی دادگا، سەرەنجام ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 2ـی 9ـی 2025 دادگای سلێمانی سزای پێنج مانگ زیندانیکردنی بەسەر شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەپاند. ئەمەش بەهۆی سکاڵایەکی شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ کە لەسەر شاسوار عەبدولواحید بەتۆمەتی ناوزڕاندن تۆماری کردبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 21 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
55 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






