ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە تێدێکس نیشتمان چەند پەیامێکی ئاراستەی گەنجان کرد و پێی گوتن: پێش هەموو شتێک وڵاتی خۆتان خۆش بوێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی چالاکییەکانی تێدێکس نیشتمان دەستیپێکرد، لە تێدێکسی ئەمجارە 10 وتاربێژ پەیامی جیاوازیان دەبێت لەو ژمارەیەش سێ کەسیان بیانین.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە تێدێکس نیشتمان ڕایگەیاند: ڕووبەڕووی هەموو ئاڵانگارییەکان بووینەوە و قەیرانەکانمان تێپەڕاند و لە چەندین بواریشدا سەرکەوتوو بووین.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: زۆر لایەن لە هەوڵدابوون بەربەست بۆ کارەکانمان دروست بکەن و ساردمان بکەنەوە لە ئەرکەکانمان، ڕێگری و دروستکردنی فشاری ئابووری و بڕینی بودجە یەکێک بوو لە ڕێگەکان بەڵام بەسەر هەموویاندا زاڵبووین.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی بڕوا بەخۆبوون و خۆشەویستی بۆ نیشتمان، سەرۆکوەزیران وتی، "بەر لەوەی بێمە ئەم چالاکییە، دوو گەنج ڕێگەیان پێگرتم و وتیان ئەگەر دوو ئامۆژگاریمان بکەیت، ئامۆژگارییەکان چی دەبن، وتم، یەکەم ئامۆژگاریم ئەوەیە وڵاتتان خۆش بوێت، دووەم ئامۆژگاریم ئەوەیە باوەڕتان بە خۆتان بێت."
بەشێکی دیکەی وتەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی:-
٠ بەرامبەر بەو نیشتمانپەروەری و خۆشەویستییە بۆ وڵات لەلایەن گەنجانەوە، هێزێکی تری نامۆ لە هەوڵ دابووە گەنجەکانمان نائومێد بکەن و ڕوو لە هەندەران بکەن، بڕوایان بە وڵاتی خۆیان نەمێنێت و خۆشەویستیان بۆ خاک و نیشتمان نەمێنێت.
٠ وەڵامی ئێمە بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت گەنج و وڵات لەیەکتر داببڕن ئەوەیە، کە گەنجەکانمان زیاتر لە هەموو کەسێک قەدری ئەم خاکە دەزانن، چونکە دەزانن بست بە بستی ئەم خاکە شوێنی خوێنی شەهیدەکانمانن، بست بە بستی ئەم خاکە پیرۆزە.
٠ داوا لە گەنجان دەکەم متمانەیان بەخۆیان هەبێت و پێش هەموو شتێک وڵاتی خۆتان خۆش بوێت.
٠ کارێکی وامانکردووە کە جووتیاران بگەڕێنەوە سەر زەوییەکانیان و بەرهەمی ناوخۆ هەناردە بکەن.
٠ ڕێگەمان بۆ گەنجان خۆشکردووە بێن خزمەت بکەن و دەستیان هەبێت لە ئاوەدانکردنەوە وڵاتەکەیان، ئەوەی ئێستا هەیە بەرهەمی ماندووبوونی گەنجەکانمانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 30 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





