وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق پێنج نمرە بەو قوتابیانە دەدات کە دەرنەچوون
- عێراق
- 5 تشرینی یەکەم

دیمەنی قوتابیانی خوێندنی باڵای عێراق لە هۆڵی تاقیکردنەوە
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتێکی دیکە بۆ دەرچوون و تەواوکردنی خوێندن، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق، بڕیاری دا پێنج نمرە بەو قوتابیانە بدات کە لە خولی دووەم ماوەنەتەوە و دەرنەچوون.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەیی نووسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق کە لە ڕێککەوتی 2025-10-05 دەرچووە و واژۆی د. نەعیم عەبودی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەرە، بڕیاردراوە بە پێدانی 5 نمرە بۆ ئەو قوتابیانەی خوێندنی باڵا کە لە تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەمی ساڵی خوێندنی 2024-2025 دەرنەچوون.
دەقی بڕیارەکە: "وەک وەڵامێک بۆ داواکاریی قوتابیانی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) کە لە تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەمی ساڵی خوێندنی 2024-2025 دەرنەچوون، بڕیار درا کە 5 (پێنج) نمرە بدرێت بەوان، بۆ چارەسەرکردنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەمی ئەو ساڵەی خوێندن، وەک نمرەیەکی زیادە لەسەر ئەو بڕیارانەی پێشتر ئەنجوومەنەکانی زانکۆ دایانناوە، بە مەرجی ئەوەی کە دۆخی قوتابییەکە بگۆڕدرێت بۆ "دەرچوو" و ساڵی ئامادەکاری تێپەڕاندبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵا هاوکاتە لەگەڵ بڕیارێکی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران عێراق کە تێیدا دەرفەتی خولی سێیەمی بۆ قوتابیانی پۆلە کۆتاکان دەرکرد و دواتریش وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا دوو نمرە بداتە سەرجەم قوتابیانی پۆلە ناکۆتاکان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق.
دەقی بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بە زمانی عەرەبی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 12 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
46 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






