
دیمەنی فڕۆکەخانەی سلێمانی. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
توركيا ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ سێ مانگی دیكە درێژ كردەوە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش دەڵێت، بابەتی گەشتی ئاسمانی و مۆڵەتی فڕینی فڕۆكە لەنێوان دوو وڵات، لە دەسەڵاتی دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقە.
وێنە گەورەكە: زیاتر لە 30 مانگە توركیا گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕاگرتووە، ئەوكات هۆكارەكەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، گوایا پەكەكە دزەی كردووەتە نێو فڕۆكەخانەكە و ئەوەش هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی گەشتە ئاسمانییەكان، سەرەڕای هەوڵە دیپلۆماسییەكان بۆ ئاساییكردنەوەی گەشتەكانی نێوان توركیا و سلێمانی، كەچی تاوەكو ئێستا چەند جارێك ماوەی ڕاگرتنەكە درێژ كراوەتەوە و نازانرێت دوای ئەو وادەیە بڕیاری توركیا چی دەبێت.
ئاگادارینامەی فەرمی: بەگوێرەی ئاگادارینامەیەكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانیی توركیا، بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان و ئاسمانی وڵاتەكەی بەڕووی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، تاوەكو ڕۆژی 2026-01-06 درێژكردووەتەوە و لەمبارەیەوە، بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، هاونیشتمانیان ئاگادار دەكاتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەك لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت بۆ ئاڤا ڕوونیكردەوە، تەنیا ئیدارەدانی فرۆكەخانەكان لە دەسەڵاتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنە، بەڵام بابەتی گەشتی ئاسمانی و مۆڵەتی فڕینی فڕۆكە لەنێوان دوو وڵات، لە دەسەڵاتی دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقە بەپێی دەستوور و لە دەسەڵاتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان نییە تا داوا بكات توركیا گەمارۆ لەسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی هەڵبگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 30 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






