کارەبای سلێمانی لەبارەی پسووڵەی کارەبای 24 کاتژمێری ڕوونکردنەوە دەدات
- هەواڵ
- 7 تشرینی یەکەم

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کارەبای سلێمانی لەبارەی پسووڵەی پڕۆژەی ڕووناکی ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیێنێێت، هیچ هاوبەشێكی كارەبا پارەی زیادەی بۆ نایەتەوە.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری بەردەوامە لە فراوانبوون و ڕۆژانە دەگەیێنرێتە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، ئێستا پڕۆژەکە گەیشتووەتە نزیکەی چوار ملیۆن هاونیشتمانی کە دەکاتە زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان، بڕیارە تا کۆتاییەکانی ساڵی 2026 پڕۆژەکە بگاتە تەواوی کوردستان و سەرجەم مۆلیدە ئەهلییەکان بکوژێندرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: ئاکۆ حەمەڕشید حەمەئەمین، لێپرسراوی فرۆشتنی وزە لە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای ڕۆژهەڵات - سلێمانی دەڵێت: ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە، لە پسووڵەی نوێی کارەبادا، بەشێک هەیە بە ناوی (قەرزی نوێ)، كاتێك لەو مانگەدا بڕی پارەی ڕووناکی واصڵ ناکات و دەچێتە ئەو بەشەوە لەگەڵ پارەی بەکارهاتووی مانگی نوێ کۆدەکرێتەوە، دەچێتە خانەی (پارەی داواکراو). خانەی (قەرزی کۆن)ـیش ئەو پارانە دەگرێتەوە کە هاووڵاتی پێش پڕۆژەی ڕووناکی لەسەری کەڵەکە بووە و نەیداوە، بەڵام قەرزی نوێ لەگەڵ بەهای خەرجی كۆدەكرێتەوە و دەبێت بە كۆی پارەی نوێی داواكراو كە هاووڵاتی دەبێت بیدات.
ژمارەکان وا دەڵێن: لێپرسراوی فرۆشتنی وزە دەشڵێت: داشکاندنەکان بە بڕی جیاواز هەیە و هەموو هاوبەشێک 30 ڕۆژی سەرەتای پڕۆژەی ڕووناکی 50٪ داشکانی بۆ دەکرێت، واتە ئەگەر هاووڵاتییەک ماوەی پسووڵەکەی 45 ڕۆژ بێت و 18 ڕۆژی پڕۆژەی ڕووناکی بووبێت، ئەو ماوەیە 50٪ داشکانی بۆ دەکرێت، بۆ مانگی داهاتوو 12 ڕۆژی دیکە چەند یەکەی خەرجکردووە بە هەمان شێوە 50٪ داشکانی بۆ دەکرێت، 18 ڕۆژەی دیکە بەڕێژەی 25٪ داشکانی بۆ دەکرێت، بۆ داشکانی 15٪ بە هەمان شێوەیە، واتە هیچ داشکاندنێکی نافەوتێت.
ئاکۆ حەمەڕشید حەمەئەمین هاوبەشانی کارەبا دڵنیا دەکاتەوە و دەڵێت، بۆ زانیاریی هەموولایەك لە پسووڵەی نوێدا زۆربەی هاوبەشەکان 400 وەحدەی یەکەمی بە 72 دینار ناکات، چونکە بەشێکی لە یەکەی خەرجکراو بە نرخی کۆن بۆ ئەژماردەکرێت. دڵنیاییش دەدەنە هاووڵاتیان كە هیچ هاوبەشێكی كارەبا یەکەی زیادەی بۆ هەژمار ناکرێت و هیچ پارەی زیادەی بۆ نایەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 12 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
46 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






