چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
- کوردستان
- 8 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
خۆشەویستی دایک و باوک بۆ منداڵەکانیان هەستێکی بێ سنوورە، هەستێک کە بە تەواوی تێگەیشتنی ئەستەمە تا خۆت نەبیتە دایک یان باوک. ئەو قوربانی و خۆنەویستییەی ئەوان پێشکەشی دەکەن، گەورەترین دیارییە لە ژیاندا. وتراویشە، ڕەزامەندی دایک و باوک کلیلی ڕەزامەندی خوایە. بەڵام چۆن دەتوانین قەرەبووی ئەو خۆشەویستییە بێ ئەندازەیە بکەینەوە. چیرۆکێکی دڵتەزێن لە سەقز، گەواهی ئەم خۆشەویستییە لە بن نەهاتوو و قوربانییە دڵسۆزانەیە دەدات.
چی ڕوویدا: ڕۆژنامەنووس محەممەد ئیبراهیم نەژاد دەڵێت، پێنج ساڵ لەمەوبەر، لە سەردەمی سەختی کۆرۆنا ڕۆژین، کچێکی زیرەک و بەتوانا لە شاری سەقز، کە خەریکی خوێندنی دیپلۆمی باڵا بوو و ئامادەکاری دەکرد بۆ ئەوەی دکتۆراش بخوێنێت، تووشی کۆڕۆنا بوو و گیانی لەدەستدا. ئەم مەرگە لەناکاوەی ڕۆژین، دایک و باوکی خستە ناو خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە کە تا ئێستاش کاریگەری لەسەر ژیانیان ماوە. بۆ ئەوان، وەک بڵێی ڕۆژین هەر ئێستا کۆچی دوایی کردبێت.
باوکی ڕۆژین، کە پێشتر مامۆستا بوو لە سەقز، بەهۆی لەدەستدانی کچەکەیەوە ژیانی لێ تاڵ بوو. وازی لە وانەوتنەوە هێنا و بۆ ئەوەی لە کچەکەی نزیک بێت، دەستی بە فرۆشتنی گوڵ کرد لەبەردەم ئەو گۆڕستانەی کە کچەکەی تێدا نێژراوە. هەر کەسێک بۆ سەر گۆڕی ئازیزێک بچێت، گوڵێک لە باوکی ڕۆژین دەکڕێت و بۆ ئازیزەکەی دەبات.
لەلایەکی دیکەوە: خەم و پەژارەی دایکە داماوەکەی ڕۆژین قووڵترە. ئەویش وازی لە ماڵ و حاڵی خۆی هێناوە و لە پاڵ گۆڕی ڕۆژین، لەناو گۆڕستانەکەدا، ژوورێکی بچووکی بە تەنەکە دروست کردووە. شەوان لەوێ دەمێنێتەوە و یەک ساتیش گۆڕی کچەکەی بەجێ ناهێڵێت.
ئەو ژوورەکەی پڕکردووە لە وێنەکانی ڕۆژینی کچی، بەتایبەتی ئەو وێنانەی کە ڕۆژین پێدەکەنێت و هی کاتی منداڵیەتی. هەموو بەیانییەک، ئەم دایکە دڵسۆزە دەچێتە سەر گۆڕی کچەکەی، بە جوانی پاکی دەکاتەوە و دەیجوڵێنێت و گوڵڕێژی دەکات، پاشان بە دڵێکی پڕ لە خەم و پەژارەوە دادەنیشێت و لاوانەوە بۆ ڕۆژین دەکات، هەمان ئەو لاوانەوانەی کە کاتێک ڕۆژین لە ژیاندا بوو و ئاوەدانی ماڵەکەیان بوو، بۆی دەکرد.
"ڕۆژینەکەم نەمردووە، ڕۆژینەکەم نەڕۆیشتووە. ئەو تۆزێک زووتر لە من چووە بۆ قوتابخانە و پۆلێکی تری ژیان."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





