بۆ دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژە پزیشکییەکان نووسراو ئاراستەی ئەنجوومەنی ڕاژە دەکرێت
- تەندروستی
- 9 تشرینی یەکەم

لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستی عێراق بە فەرمی داوای دامەزراندنی ئەو دەرچووانەی ساڵی خوێندنی 2022-2023ـی کۆلێژ و پەیمانگا پزیشکییەکانی زانکۆکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد کە تائێستا دانەمەزراون.
نووسراوی فەرمی: ڕۆژی 8ـی ئەم مانگە وەزارەتی تەندروستی عێراق لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی ئەنجوومەنی ڕاژەی فیدراڵی کردووە، ئاماژەی بەوەکردووە، داوا لە ئەنجوومەنەکە دەکات دەرچووانی ساڵی خوێندنی 2022-2023 ـی زانکۆکان لە بەشی پزیشکی ددان و دەرمانسازی، دەرچووانی کۆلێژە تەکنیکییەکان (بەشی شیکاری نەخۆشییەکان و بەڵگەی تاوان) و پەیمانگا پزیشکییەکان (بەڵگەی تاوان، ئامێری پزیشکی، شیکاری نەخۆشییەکان و پشکنینی چاو)، کە تائێستا دانەمەزراون بڕیاری دامەزراندنیان بۆ دەربچێت تا لە دامەزراوەکانی وەزارەتەکەیان جێگەیان بۆ بکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی نوسراوەکە بڕیاری دامەزراندنەکە تەنیا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە ساڵی خوێندنی 2022-2023 دەرچوون و دانەمەزراون، هاوکات بڕیارەکە دەرچووە دانەمەزراوەکانی ئەم بەشانە لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق و کۆلێژەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
دەقی نووسراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق بە زمانی عەرەبی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






