
پۆڵاد شێخ جەنگی
ئاڤا نیوز
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو تەندروستی پۆڵاد شێخ جەنگی لە زیندان تێکچوو بەهۆیەوە گواسترایەوە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ بەرپرسێک لە بەرەی گەل دەڵێت تەندروستی بەرەو باشی دەچێت.
چیرۆکی سەرەکی: نزیکەی دوو مانگە لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، پۆڵاد شێخ جەنگی برای، تیمی پاسەوانان، کارگوزار و ژمارەیەک کارمەندی هێزی دووپشک لەلایەن ئاسایش و دژە تیرۆری یەکێتییەوە دەستگیرکراون، تاوەکو ئێستا دادگایی نەکراون و سێ ڕۆژ پێش ئێستا تەندروستی پۆڵاد شێخ جەنگی لە زیندان تێکچوو.
لێدوانی فەرمی: شادمان مەلا حەسەن، لە بەرەی گەل بە ئاڤای گوت، "پۆڵاد شێخ جەنگی بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە گەیێنرابوویە نەخۆشخانە، بەڵام دوو ڕۆژە بەرەو باشبوون دەچێت، ئێستا لەگەڵ لاهوور شێخ جەنگی لە زیندانی ئاسایشن."
باکگراوند: شەوی 22ـی ئابی ئەمساڵ، دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداریی خوێناوی، هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی، لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی برای و سەدان کەسی دیکەیان دەستگیرکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






