
خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، 10-10-2025، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2025 ڕابگەیێنرێت و ساڵی ئایندەش براوەی خەڵاتەکە لە مەراسیـمێکی تایبەتدا خەڵاتەکە وەردەگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خەڵاتەکە لەلایەن پەیمانگای نەرویجی بۆ نۆبڵ لە ئۆسلۆ، لە کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ بە کاتی هەولێر، ڕادەگەیێنرێت، 338 بەربژێر بۆ ئەم خەڵاتە هەن، لەناویاندا 244 کەس و 94 ڕێکخراو.
زانیاریی زیاتر: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، یەکێکە لە بەربژێرەکان و چەندینجار گوتوویەتی لەبەر وەستانی چەند شەڕ لە سەر ئاستی جیهان، لەوانەش شەڕی غەززەی نێوان ئسیرائیل و حەماس، شەڕی نێوان هیندستان و پاکستان، شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا، شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل، شایەنی خەڵاتەکەیە.
پێشبینییەکان: بەشێک لە پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە لەبەر زۆریی شەڕ و نائارامییەکانی ئەمساڵ، ئەمساڵ ئەم خەڵاتە دابەش ناکرێت و بە کەس نادرێت.
باکگراوند: ئەم خەڵاتە لەلایەن ئەلفرێد نۆبڵ داهێنراوە و لەدوای مردنیشییەوە تاوەکوو ئێستا دابەش دەکرێت کە ماوەی 124 ساڵە، خەڵاتەکە دەدرێت بەو کەسانەی کە لە هێنانە ئارای ئاشتیدا ڕۆڵیان هەبووە. براوەی خەڵاتەکە بڕوانامەی دیپلۆم و مەدالیایەکی زێڕی پێدەدرێت و خەڵاتەکە بەها 1.2 ملیۆن دۆلاری هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





