وانهیهكی نوێ بۆ قوتابییانی عێراق لەبارەی تاوانەکانی بەعس زیاد دەکرێت و مافی كورد زهوت دهكات
- عێراق
- 10 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
ئاڤا بەدواداچوونێکی وردی بۆ وانەیەکی نوێی وەزارەتی پەروەردەی عێراق کردووە کە تایبەتە بە تاوانەکانی حیزبی بەعس، بەڵام تەنیا چوار لاپەڕە لە کتێبێکی 96 لاپەڕەییدا بۆ کورد و کوردستان تەرخانکراوە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ئەنفال بکرێت و بە کورتی باسی کیمیابارانی هەڵەبجە کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمساڵ بۆ یەکەمجار وەزارەتی پەروەردەی عێراق وانەیەکی نوێی بە ناوی "تاوانەکانی حیزبی بەعسی لەناوچوو" بۆ پۆلی چواری ئامادەیی (پۆلی 10) زیادکردووە. کتێبەکە، کە 96 لاپەڕەیە، سێ بەش لەخۆ دەگرێت. بەشی یەکەم باسی تاوانەکانی دژی مەرجەعەکانی شیعە و سنووردارکردنی ڕێوڕەسمە ئاینییەکان دەکات. بەشی دووەم تەرخان کراوە بۆ گێڕانەوەی ژیاننامەی حەوت کەسایەتی کە ڕۆڵیان هەبووە لە بەرنگاربوونەوەی بەعسدا.
ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە لە بەشی سێیەمی کتێبەکەدا تەنیا چوار لاپەڕە بۆ کورد و کوردستان تەرخان کراوە. دوو لاپەڕەیان تایبەتە بە کوردانی فەیلی و لە دوو لاپەڕەکەی تردا بە کورتی لە هەشت خاڵدا باسی تاوانەکانی ڕژێمی بەعس بەرامبەر کوردستان دەکات.
خاڵە نەرێنییەکان: هەڵەکانی کتێبەکە زۆرن و دیارن؛ ناوی باشووری کوردستان وەک "شیمالی عێراق" (باکووری عێراق) هاتووە. هیچ باسێک لە شاڵاوەکانی ئەنفال و ژمارەی شەهید و قوربانییەکان نەکراوە. تەنیا بە یەک ڕستە باس لە کیمیابارانی هەڵەبجە کراوە، بەبێ ئاماژەدان بە ژمارەی قوربانییەکان. هەروەها لە جیاتی عەلی حەسەن مەجید (عەلی کیمیاوی) کە تاوانباری سەرەکی کیمیابارانی هەڵەبجەیە، ناوی عیزەت دووری هاتووە.
لێدوانی فەرمی: کەریم سەید، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق کردووە. بە ئاڤای ڕایگەیاند، کتێبەکە بە هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی پەروەردە و دەزگای شەهیدانی عێراق ئامادەکراوە و لیژنەیەکی تایبەتمەند ئەرکی داڕشتنەوەی گرتووەتە ئەستۆ.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە هەڵە و کەموکوڕییەکانیش، سەید گوتی: "لیژنەی تایبەتمان هەیە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرامی خوێندن، ئەگەر کەموکوڕی یان هەڵەیەک هەبێت پێداچوونەوەی بۆ دەکەن، بەڵام ئەو کارە ئێستا ناکرێت، چونکە کتێبەکە چاپ کراوە و دابەش کراوە." لە وەڵامی پرسیارێکیشدا دەربارەی ڕاوێژکردن بە وەزارەتی پەروەردە یان دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق وتی: "باوەڕناکەم ئەو کارە کرابێت، دڵنیاش نیم دەبێت پرسیار بکەم."
لەلایەکی دیکەوە: مامۆستا نەجوا کاکەیی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق، بە ئاڤای ڕاگەیاند: "ئەوەی ئێستا چاپ کراوە بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە و کار دەکەین ئەو کتێبە بکشێنرێتەوە و چاپی نوێی ئامادە بکرێت، هەڵە و کەموکوڕییەکان چارەسەر بکرێن، چونکە ئەو تاوانانەی ڕژێمی بەعس ئەنجامی داون بەرامبەر بە کورد بە لاپەڕەیەک و دووان تەواو نابن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 12 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
46 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






