ئەنجوومەنی دادوەری: پێویستە لایەن و کاندیدەکان دووربکەونەوە لە گوتاری مەزهەبی و نەتەوەیی
- هەواڵ
- 10 تشرینی یەکەم

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق دووپاتی دەکاتەوە، هەموو ئەرکەکانی دەستوور و یاسا لە چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن و پاراستنی دەنگی هاووڵاتییان جێبەجێدەکات و داوای لە لایەن و کاندیدەکان کرد گوتارێکی نیشتمانی هەڵبگرن کە دوور بێت لە تائیفەگەری و هاندان دژی یەکتری.
وێنە گەورەکە: مانگێک ماوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، دەیان لیست و حەوت هەزار و 768 کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق ڕایگەیاند: داوا لە هەموو هێزە سیاسییەکان و کاندیدان دەکەین پابەندبن بە گوتاری نیشتمانیی کۆکەرەوە و دوور بکەونەوە لە تائیفەگەری و نەتەوەیی و پێویستە ڕۆحی هاووڵاتیبوون و ئینتیما بۆ دەوڵەت بچێنن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، "دەسەڵاتی دادوەری لەڕێگەی ئەو ڕۆڵەی لە دەستوور و یاسادا دیاریکراوە، پابەندبوونی تەواوی خۆی دووپاتی دەکاتەوە بە چاودێریکردنی بێلایەنانە و پاراستنی دەنگی دەنگدەران و دەستەبەرکردنی بێگەردی و شەفافیەتی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەموو قۆناغەکانیدا، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 12 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
46 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






