ئایا یەکێتیی ئەوروپا مەرجی ڤیزای خستووەتە سەر هەڵگرانی پاسپۆرتی دۆمێنیکا و کاریبی؟ ئاڤا ئاشکرای دەکات
- کوردستان
- 11 تشرینی یەکەم

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوو ڕۆژە دەنگۆی ئەوە هەیە یەکێتیی ئەوروپا مەرجی وەرگرتنی ڤیزای پێشوەختەی خستبێتە سەر ئەوانەی هەڵگری پاسپۆرتی دۆمێنیکا و کاریبین. ئاڤا بەدواداچوونی کرد، بڕیارەکە بەمجۆرە نییە.
بۆچی گرنگە؛ ماوەی چەند ساڵێکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان خەڵێکی زۆر خواستی بەدەستهێنانی ڕەگەزنامە و پاسپۆرتی دۆمێنیکا و کاریبی هەیە و بە پارەیەکی زۆر بەدەستی دەهێنێت، یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم پاسپۆرتە ئەوەیە، هەڵگری پاپسۆرتەکە دەتوانێت بۆ زیاتر لە 130 وڵات بەبێ ڤیزا گەشت بکەن.
لێدوانی فەرمی؛ د.سالار مەرزانی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بێڤەرلی بۆ خزمەتگوزاری ڤیزا و پاسپۆرت بە ئاڤا میدیای وت، بڕیارەکە بەمجۆرە نییە کە بڵاوبووەتەوە، بەڵکو یەکێتی بڕیاریداوە لە ساڵی 2026ـەوە هەڵگرانی پاسپۆرتی دۆمێنیکا و کاریبی بۆئەوەی گەشت بکەن بۆ وڵاتانی ئەوروپی پێویستیان بە ڕەزامەندی پێشوەختە هەیە کە پێی دەڵێن (ETIAS) ئەمەش کورتکراوەی (European Travel Information Authorization System) واتا سیستمی پرسی پێشوەختەی گەشتی ئەوروپا.
د. سالار هەڵگرانی پاسپۆرتی دۆمێنیکا و کاریبی دڵنیا دەکاتەوە کە "ئەم پرۆسەیە وەک ڤیزا نییە، بەڵکو بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەکرێت. تێچووەکەی لەنێوان 10 بۆ 12 یۆرۆیە و لە ساڵێکدا تەنیا یەکجار وەردەگیرێت و ماوەیەکی کەمی پێویستە.
د.سالار دەشڵێت، ئەو ڕێکارەی بەریتانیا بەرامبەر هەڵگرانی پاسپۆرتی سانت کیتس و سانت لوشیا دەیکات هەمان ڕێکارە، کە ئەوروپا بەرامبەر هەڵگرانی پاسپۆرتی دۆمێنیکا و کاریبی ئەنجامی دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 12 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
46 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






