
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە
ئاڤا نیوز
پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمڕاڵیی دەم پارتی ئاماژە بەوە دەدات عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە پێویستی دەزانیت هەرچی زووە کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکە سەردانی بکات و دەڵێت، بەرنامە بۆ ئەوە دانراوە شاندێکی پێنج کەسی کۆمیسیۆنی ئاشتی سەردانی ئیمڕاڵی بکات.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە 7.10.2025 گڵۆپی سەوزی بۆ چوونی شاندێکی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکە بۆ لای ئۆجەلان هەڵکرد، پەروین بوڵدان ڕایگەیاند، شاندێکی پێنج کەسی لە کۆمیسیۆنەکە سەردانی ئۆجەلان دەکات. ئەمەش هەر لە سەرەتای ئەم پرۆسەیەوە یەکێک بووە لە داواکارییە هەرە سەرەکییەکانی دەم پارتی بۆ سەرخستنی پرۆسەکە.
لێدوانی فەرمی: پەروین بوڵدان لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی (میدیا خەبەر) ڕەتی دەکاتەوە پرۆسەی ئاشتی وەستابێت، یان کۆتایی هاتبێت و دەڵێت: هەرچەند ئاستەنگیش دروست بووبێت و سستیشی تێ کەوتبێت، بەڵام پرۆسەکە بەردەوامە. نەگۆڕانی هەلومەرجی کارکردنی ئۆجەلان بە واتای وەستانی پرۆسەکە نایەت. بەڵام پێویستە خاوە خاو لە پرۆسەکە نەکرێت.
پەروین بوڵدان هۆشداری دەدات لەوەی ئەگەر تورکیا بە دەم هەنگاوەکانی ئۆجەلانەوە نەیەت بۆ سەرخستنی پرۆسەکە، ئەوانەی دژی پرۆسەکە دەوەستنەوە بەهێزتر دەبن و دەڵێت، ئەوان هەوڵ دەدەن پرۆسەکە لەبار بەرن و خاوە خاوەکردن و هەنگاونەنانی وەڵامدەرەوانە، مەترسی دەخاتە سەر پرۆسەکە.
لەلایەکی دیکە؛ ئەو ئەندامەی شاندەکەی ئیمڕاڵی کە هاوکات ئەندامی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراتییە ڕەخنەی لە شێوازی کارکردنی کۆمیسیۆنەکە دەگرێت و دەڵێت: پێویستە هەرچی زووە واز لەو خاوە خاوە بێنێت و هەنگاوی پێویست بنێت بۆ ڕەخساندنی زەمینەسازیی یاسایی بۆ سەرخستنی پرۆسەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ پەروین بوڵدان باس لەوە دەکات بەپێی زانیارییەکانیان لە ماوەی 1-2 هەفتەی داهاتوودا کۆبوونەوەکانی کۆمیسیۆنەکە بۆ گوێگرتن لە سەرنج و پێشنیازەکان تەواو دەبن و دواتر، شاندێکی پێنج کەسی سەردانی ئیمڕاڵی دەکات.
بوڵدان ئاماژەی بەوە دا ئۆجەلان نیگەرانە لەو زمانەی لە میدیاکانی تورکیا بەکاردەهێندرێت خزمەت بە پرۆسەکە ناکات و جەختیشی لەوە کردووەتەوە بەردەوامیدان بە زیندانیکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ قبوڵکراو نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 12 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
46 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





