مەسرور بارزانی: بەردەوام دەبین لە سەرخستنی پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان
- کوردستان
- 12 تشرینی یەکەم
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دووپاتی کردەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە سەرخستنی پەیامی بەیەکەوەژیان و ڕێزگرتن لە هەموو ئاینەکان نەک تەنیا لە هەرێمی کوردستان بەڵکو لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، کەنیسەی ئوم ئەلنووری لە عەنکاوە کردەوە، کەنیسەکە لە لایەنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروست کراوە و ڕووبەرەکەی نزیکەی پێنج هەزار مەتر دووجایە، جێگای زیاتر لە هەزار کەس دەبێتەوە و تایبەتەبە ئاوارە سریانییە ئەرسۆدۆکسەکان.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کەنیسەی ئوم ئەلنوور، گوتی: زۆر خۆشحاڵم بەشدارم لە کردنەوەی کەنیسەی ئوم ئەلنوور، هیوادارم ئەو کەنیسەیە ببێە شوێنێکی گرنگی خواپەرستی خوشک و برایانی کریستیان لە عەنکاوە و ببێتە مەڵبەندێکی پەرەپیدانی زیاتری برایەتی و دۆستایەتی و نێوان ئاینەکان و گەشەپیدانی زیاتری کولتووری پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان.
- لەم ساڵانەی دواییدا بە تایبەت دوای هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان و مووسڵ و دەشتی نەینەوا ، هەزاران خوشک و برایانی کریستیان لەو ناوچانە ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێبێڵن و پەنا بۆ هەرێمی کوردستان بێنن، بەتایبەت لە عەنکاوە نیشتەجێ ببن و بە ئاشتی و ئارامی بژین، هەندێکیان بەهۆی نا سەقامگیری ناوچەکانیان تا ئێستا لە هەرێمی کورستان ماونەتەوە.
- حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی خۆی بۆ کۆتایی هێنان بەم بارودۆخە سەپێنراوەی دەشتی نەینەوا و دروستکردنی کەشێکی ئارام و سەقامگیر بۆ ئەوەی خوشک و براکانمان بتوانن بە سەربەرزی و بە ئارەزووی خۆیان بۆ ماڵ و کەنیسەکانیان بگەڕێنەوە.
-حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە سەرخستنی پەیامی بەیەکەوەژیان و ڕێزگرتن لە هەموو ئاینەکان نەک تەنیا لە هەرێمی کوردستان بەڵکو لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 12 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
46 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






