بەمزووانە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پڕۆژەیەکی ستراتیژی لە سنووری هەولێر دەکاتەوە
- هەواڵ
- 12 تشرینی یەکەم

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
کۆتاییەکانی ئەم مانگە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پڕۆژەیەکی ستراتیژیی لە سنووری پارێزگای هەولێر دەکاتەوە و دەیان هەزار هاونیشتمانی لێی سوودمەند دەبن.
وێنە گەورەکە: چەند ساڵێکە قەزای قوشتەپە، ناحیەی بێستانە و گوندەکانی دەوروبەری بەدەست کەمئاوەییە دەناڵێنن، ساڵی ڕابردوو قوشتەپە ژمارەی پێوانەیی لە کەمکردنی ئاوی ژێر زەوی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق تۆمار کرد، قووڵی بیرێک لە سنوورەکە گەیشتە 700 مەتر، بۆیە کابینەی نۆیەم بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە لەسەر زێی بچووک، ناوچەکە لە کەمئاوی ڕزگار دەکات.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: زیاتر لە 90%ـی کارەکانی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە تەواو بووە، پڕۆژەکە لە کۆتاییەکانی ئەم مانگە لەلایەن سەرۆکووەزیران مەسرور بارزانییەوە دەکرێتەوە، هێڵی یەکەمی پڕۆژەکە دەست بە ناردنی ئاو دەکات و سنووری قەزای قوشتەپە، ناحیەی بێستانە و گوندەکانی ناوچەکە لە کێشەی کەمئاوی ڕزگاریان دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەکە لە کاتژمێرێکدا سێ هەزار مەتر سێجا و 72 هەزار مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا دابین دەکات، پێویستیی ئاوی سنوورەکە نزیکەی هەزار و 850 مەتر سێجایە و بەمەش زیاتر لە هەزار مەتر سێجای پڕۆژەکە زیاد دەبێت، هەروەها نزیکەی 200 بیری سنوورەکە دەکوژێنەوە و ناوچەکە لە گرفتەکانی کەمئاوی ڕزگاری دەبێت.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەکە بە پێنج قۆناغ جێبەجێ دەکرێت، بە تەواوبوونی ئاو دەگاتە سەنتەری قەزای قوشتەپە، ناحیەی بێستانە و زیاتر لە 70 گوندی سنوورەکە.
باکگراوند: پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژیەکانی کابینەی نۆیەم، ڕۆژی 2024-09-17، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەکەی دانا و گوژمەی پڕۆژەکەش 222 ملیار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 12 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
46 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






