
ئامادەکردنی زەوی بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران
ئاڤا نیوز
لە سنووری هەر سێ شارەوانی دارەتوو، بنەسڵاوە و کەسنەزان، ئامادەکارییەکان لە قۆناغی کۆتاییە و دەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران هەموو ئەو فەرمانبەر، خانەنشین و پێشمەرگانەی مەرج و ڕێنمایی پێدانی زەوی دەیناگرێتەوە پارچەیەک زەوییان پێدەدرێت، هەموو شارەوانییەکان ئامادەکاری بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە دەکەن، لە ژمارەیەک لە شارەوانییەکانیش زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش کراوە.
لێدوانی فەرمی: مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت: ئامادەکاری دابەشکردنی زەوی لە هەرسێ شارەوانی دارەتوو، بنەسڵاوە و کەسنەزان لە قۆناغی کۆتاییە و تەنیا هەندێک وردبینی ماوە، لە کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەم بابەتەش یەکلایی دەکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە سنووری ئەم سێ شارەوانییە لە نێوان 14 هەزار بۆ 16 هەزار کەس لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبێت.
لە لایەکی دیکەوە: لە سنووری شارەوانییەکانی سێبیران و ڕزگاری ئامادەکارییەکان لە قۆناغی کۆتاییدان و لە داهاتوێکی نزیکدا کۆتاییان دێت، لە سنووری شارەوانی تەقتەقیش ئامادەکاری بۆ ئەم پرۆسەیە بەردەوامە.
ئەمەش بزانە: 42 هەزار فەرمانبەر، پێشمەرگە و خانەنشین لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی هەولێر لە پرۆسەی وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، تاوەکو ئێستا سەرووی 10 هەزار کەس تیروپشکی وەرگرتنی زەوییان بۆ کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 12 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
46 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






