
نموونەیەک لە
ئاڤا نیوز
دوای کۆتاییهاتنی قۆناغی یەکەمی پسوولەی ئەلیکترۆنیی خۆراک بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە قۆناغی دووەم دەستپێبکات و ئامادەکاری لۆجیستی بۆ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: دوای کۆتاییهاتنی پڕۆسەی بە ئەلیکترۆنی کردنی پسوولەی خۆراک، ئەپلیکەیشنەکە ڕاگیرا بۆ ئەوەی لە قۆناغی دووەمدا خزمەتگوزارییەکان بکەونە کار، ئێستا کارەکانی تەواو کراوە، بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە ئەپلیکەیشنەکە لە هەرێمی کوردستان کارا بکرێت، وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی ئامادەکردنی کەلوپەلی لۆجیستییە.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کارەکانی دەستپێکردنی ئەپلیکەیشنی پسوولەی ئەلیکترۆنیی خۆراک تەواو بووە، سەرقاڵی ئامادەکاری کەلوپەلی لۆجیستین دەمانەوێت لە کوردستان کاری لەسەر بکرێت، ڕاهێنانمان بەکارمەندەکان کردووە، بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە دەستپێبکات.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت؛ دوای کاراکردنی ئەپلیکەیشنەکە خزمەتگوزارییەکانی زیادکردنی منداڵ و گواستنەوەی پسوولەی خۆراک لە نێوان پارێزگاکان و دروستکردنی پسوولەی خۆراکی نوێ بۆ ئەو کەسانەی ژیانی هاوسەرگیرییان پێکهێناوە کارا دەکرێت.
ئەمەش بزانە: بڕیارە دوای لابردنی ناوی ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵاتن یان مردوون لە پسوولەی خۆراک، کوالێتی بەشەخۆراکی مانگانە باشتر بکرێت و ماددەی نوێ زیاد بکرێت.
باکگراوند: قۆناغی یەکەمی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك، لە هەرێمی كوردستان لە 5-6-2025، لە پارێزگای هەڵەبجە دەستیپێكرد، وادەی پرۆسەكەش 1-8-2025ـوە کۆتایی هات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 21 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
55 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






