ئەنفلۆنزای باڵندە لە عێراق بڵاو دەبێتەوە و هەزاران پەلەوەر لەنێو دەبات
- تەندروستی
- 14 تشرینی یەکەم

یەکێک لە کێڵگە پەلەوەرییەکان لە عێراق
ئاڤا نیوز
جۆرێکی زۆر ترسناکی پەتای ئەنفلۆنزای باڵندە لەنێو کێڵگە پەلەوەرییەکانی عێراق بڵاو دەبێتەوە، بەهۆیەوە زیاتر لە 12 هەزار پەلەوەر مردار دەبنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی سێشەممە 2025-10-14، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی پەلەوەری زیندوو و بەستوو و بەرهەمەکانیان و هەموو جۆرە باڵندەیەکی لە 39 وڵاتەوە دەرکرد.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی "ڕۆیتەرز"، ڕێکخراوی جیهانی تەندروستیی ئاژەڵان کە بارەگاکەی لە پاریسە، بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتێکی دەسەڵاتدارانی عێراق، ڕایگەیاند، کە جۆرێکی زۆر ترسناکی ڤایرۆسی H5N1ی ئەنفلۆنزای باڵندە لەناو پەلەوەرەکانی شارۆچکەی بەعشیقە دۆزراوەتەوە و بەهۆیەوە 12 هەزار پەلەوەر مردار بوونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: هەر بەگوێرەی ئاژانسەکە، ئێران-یش لەم مانگەدا سەرهەڵدانی هەمان جۆری پەتاکەی ڕاگەیاندبوو.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاماژەی بەوە داوە کە بڕیاری قەدەغەکردنەکە تەکنیکییه و پەیوەندی بە کەمی یان زۆری بەرهەمی ناوخۆییەوە نییە. ئاماژەی بەوەشدا کە قەدەغەکردنەکە لەسەر هەر وڵاتێک لادەبرێت، کاتێک لەلایەن ڕێکخراوی جیهانی تەندروستیی ئاژەڵانەوە بەفەرمی ڕادەگەیێنرێت کە وڵاتەکە پاکبووەتەوە لە نەخۆشییەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






