چاکسازیی گەورانی سلێمانی "دەنگۆیەک" لەبارەی شاسوار عەبدولواحید لە زیندان ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 15 تشرینی یەکەم

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێش دراوە.
ئاڤا نیوز
چاکسازی گەورانی سلێمانی ڕەتی دەكاتەوە كاتەكانی پەیوەندیكردن لە شاسوار عەبدولواحید كەم كرابێتەوە. جەختیش دەكاتەوە كە هەموو ئەو مافانەی بەندکراو هەیەتی بە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێش دراوە.
چیرۆکی سەرەکی؛ ڕۆژی دووشەممە جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی تۆماری دەنگیی شاسوار عەبدولواحید بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، كاتی بەكارهێنانی تەلەفۆنی لێ كەم كراوەتەوە و تەنیا بۆ ماوەی 15 خولەک دەتوانێت تەلەفۆن بكات و قسە لەگەڵ کەسوکاری بکات، لە کاتێکدا زیندانییەکانی دیکە لە کاتژمێر 08:00ی بەیانی بۆ 11:00ی شەو مافی قسەکردنیان بە تەلەفۆن هەیە.
لێدوانی فەرمی؛ ئاڤا پەیوەندی بە چاکسازی گەورانی سلێمانی کرد لەمبارەیەوە سەرچاوەیەكی بەرپرس ڕایگەیاند، ئەوەی وتراوە چەواشەکارییە، چونکە کۆمەڵێک شتی جیاواز و باشی بۆ کراوە کە هەر پێویست نییە، سەرەڕای ئەوەش هەموو ئەو مافانەی بەندکراو هەیەتی بە شاسوار عەبدولواحیدیش دراوە.
گوتیشی: شاسوار عەبدولواحید لە هەر پلە و پۆستێک بێت، کە هاتە بەندینخانە وەکو سزادراو مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و لە پلە و پۆست دادەماڵدرێت ئەمەشی ڕاستەوخۆ پێ وتراوە.
لەلایەکی دیکە: سەرچاوە بەرپرسەكەی چاكسازیی گەورانی سلێمانی جەختیشی كردەوە كە بەهیچ جۆرێک مافی تەلەفۆنكردن و سەردانی کەسە نزیکەکان لە شاسوار عەبدولواحید کەم نەکراوەتەوە، هەفتەی پێشووش لیژنەی مافی مرۆڤ سەردانی چاکسازیان کرد و ڕاپۆرتیان بڵاوکردەوە، هەروەها خودی شاسوار عەبدولواحید ڕازیبوونی لە دۆخی نێو چاكسازی بۆ لیژنەی مافی مرۆڤ دووپات كردووەتەوە.
باکگراوند؛ شاسوار عەبدولواحید، بە ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقی لەسەر کەیسی هەڕەشەی ناوزڕاندن، سزای پێنج مانگ زیندانیکردنی بۆ دەرچووە و ئێستا ماوەی زیندانییەکەی لە زیندان بەسەردەبات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 12 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
46 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






