بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا لە ئێران ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە هەرێمی کوردستان تووندتر دەکرێن
- تەندروستی
- 15 تشرینی یەکەم

یەکێک لە کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لە ئێران هاوردەکردنی هەموو جۆرە پەلەوەر و بەرووبوومی کێڵگە پەلەوەرییەکانی ئەو وڵاتە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە کرا، هاوکات ڕێکارەکانی خۆپارێزیش بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ئەنفۆنزایە لە کوردستان تووندتر دەکرێن.
لێدوانی فەرمی؛ فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای گوت، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی ئەنفلۆنزای باڵندە لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە، بەڵام وەک خۆپارێزی و ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، ڕێکارەکان توندتر کراون و بەردەوام چاودێریی بارودۆخەکە دەکەین.
فیراس سدیق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لە وڵاتی ئێران، هاوردەکردنی هەموو جۆرە پەلەوەرێک و بەرووبوومی کێڵگە پەلەوەرییەکانی ئەو وڵاتە قەدەغە کرا، ئەو مۆڵەتانەشی پێشتر وەرگیرابوون ئێستا هەڵپەسێردراون.
لەلایەکی دیکە؛ سەبارەت بە سەرهەڵدانی ئەنفلۆنزای باڵندە لە پارێزگای نەینەوا، فیراس سدیق، گوتی دوێنێ لیژنەی باڵای ئەنفلۆنزای باڵندە کۆبوینەوە و بڕیار لە ژمارەیەک ڕێککار درا کە دەستبەجێ کاریان لەسەر دەکرێت، ئەوانیش بریتین لە؛ قەدەغەکردنی باڵندە و پەلەوەری زیندوو و بەرووبوومەکانیان وەک، پەلەوەر، هێلکەی تروکاندن، جوچکە لە نەینەوا و هەر پارێزگایەکی دیکە کە بە فەرمی نەخۆشی ئەنفلۆنزای تێدا ڕاگەیەنرابێت، لەهەمان کاتیش نابێت ئالیک و پەلەوەر و باڵندە هەناردەی ئەو ناوچە و پارێزگایانە بکرێت کە نەخۆشیەکەی تێدا بڵاوبووەتەوە.
ئەو بارهەڵگرانەی پەلەوەر و بەرووبوومی پەلەوەر بۆ ئەو ناوچانە دەگوازنەوە کە نەخۆشیەکەی تێدا بڵاوبووەتەوە یان گومان دەکرێت نەخۆشیەکەی تێدا بڵاوبوبێتەوە، دەبێت بارهەڵگرەکەی پیش گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان لە بزاگەکان تەعقیم بکرێت.
ئەوەی پویستە بیزانیت: ئەو ڕێکارانەش کاتین تا کۆتایی هاتنی نەخۆشیەکە کاریان پێدەکرێت.
شێوازی جێبەجێ کردن؛ تایبەت بە ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش پلانێکی پێشوەختە دانراوە، تیایدا ئەرکی فڕۆکەخانە و خاڵە سنوورییەکان، بەڕێوەبەرایەتییەکان و تاقیگەکانی ڤێرتەرنەری و پڕۆژە و کێڵگە پەلەوەرییەکان دیاری کراوە، بۆ خۆپاریزی و ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە لە هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






