مافیا بە چەکەوە هەڵدەکوتێتە سەر قوتابخانەیەک لە سوید؛ دەیان قوتابی کوردی تێدابووە
- جیهان
- 15 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا کە ترس و دڵەڕاوکێی خستە ناو دانیشتوانی شاری لیندسبێرگ لە پارێزگای ئۆرێبرۆ، کە بەشێکی بەرچاوی دانیشتوانەکەی کوردن، مافیایەک بە ماسک و چەکەوە هەڵیکوتایە سەر قوتابخانەیەک. ئەم ڕووداوە بووە هۆی ئەوەی زیاتر لە سێ کاتژمێر قوتابییەکان لە ژوورەوە بمێننەوە و دەرگاکانیان لەسەر دابخرێت، کە ژمارەیان نزیکەی 300 قوتابی بوو، لەوانەش 65 قوتابی کورد.
زانیاریی زیاتر: دوای ڕووداوەکە، پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی سوید خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. بەپەلە هەلیکۆپتەر بەرزکرایەوە و دەیان کارمەندی ئاسایش و پۆلیس و فریاگوزاریی خێرا و بەرگری شارستانی بەوپەڕی ئامادەییەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە. هەروەها بە پەلە پەیوەندی بە دایک و باوکی قوتابییەکانەوە کرا بۆ ئەوەی خێرا خۆیان بگەیەننە قوتابخانەکە و بەهانای منداڵەکانیانەوە بچن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هاووڵاتیانی کوردی نیشتەجێی لیندسبێرگ ڤیدیۆیان بۆ ئاڤا ناردووە و نیگەرانیی خۆیان دەربڕیوە لەبارەی تێکچوونی دۆخی ئەمنی لە سوید. یەکێک لەوان ڕایگەیاند: "بارودۆخی سوید باش نییە، هەر ڕۆژە و گرووپێکی مافیا، یان ئاوا ناوبەناو چەکدارێک هەڵدەکوتێتە سەر قوتابخانەکان." بەگوتەی ئەوان ئەم جۆرە حاڵەتانە لە ئێستادا لە ئەوروپا زۆر بوون.
چی ڕوویدا: خۆشبەختانە چەکدارەکە تەقەی نەکرد، بەڵام دیمەنی چەک و ماسکەکە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری لەناو قوتابییان و مامۆستایاندا دروست کردبوو. هێزەکانی پۆلیس و یەکە تایبەتەکانی ئاسایش بە خێرایی چوونە ناو قوتابخانەکە و لە دەرگای دواوەوە، گرووپ بە گرووپ قوتابییەکانیان ڕزگار کرد.
زانیاریی زیاتر: لە ئۆپەراسیۆنەکەدا سێ هەلیکۆپتەر و دەیان کارمەندی ئاسایش و پۆلیس و فریاکەوتنی خێرا و بەرگری شارستانی بەشداربوون، کە ئەمەش گەورەیی ڕووداوەکە و ئاستی مەترسییەکەی نیشان دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 21 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
55 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





