
نوعمان کورتوڵمووش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا
ئاڤا نیوز
لە مەراسیمی دەستپێکی خوێندنی زانکۆی دیجلە لە ئامەد، سەرۆک پەرلەمانی تورکیا بە زمانی کوردی پەیامێکی کورت پێشکەش دەکات.
وێنە گەورەکە: لەدوای بڵاوکردنەوەی پەیامەکەی ئۆجەلان لە شوباتی ئەمساڵەوە پرۆسەی ئاشتی کە تورکیا ناوی لێناوە "تورکیای بێ تیرۆر" دەستیپێکردووە و ئەو کۆمیسیۆنەی پەرلەمان دروستیکردووە لە هەنگاوەکانی کۆتاییدا و ئەگەر هەیە چەند ماددەیەکی دەستووری تورکیا لە بەرژەوەندی کورد هەموار بکرێنەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەمڕۆ هەینی لە کاتی دەستپێکی دەوامی زانکۆی دیجلە لە شاری ئامەد، نوعمان کورتوڵمووش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا وتارێکی پێشکەش کرد. لە وتارەکەی پەیامێکی 12 وشەیی بە کورمانجی پێشکەش کرد و وتی، "ب هەڤ ڕابین، دل ب دل، دست ب دست، ئاشتی ل ناڤ مە ڕا بەست". بە شێوەزاری سۆرانی پەیامەکە بەمجۆرەیە، "با پێکەوە بین، دڵ لەگەڵ دڵ و دەست لەناو دەست، تاوەکو ئاشتی بەردەوام بێ"
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی چەند ڕۆژێکە سەرۆک پەرلەمانی تورکیا لە شاری ئامەدە، لەگەڵ چین و توێژەکانی ئەو شارە کۆدەبێتەوە و لە پەیامەکانی باسی زمانی دایک دەکات و بە دیاریکراوی باسی زمانی کوردیی دەکات لە بەشێکی دانیشتنەکان وتویەتی، "زمانی دایک وەک شیری دایک حەڵاڵە و ئەو پرۆسەیەی بۆ ئاشتی لە تورکیا دەستیپێکردووە وەک هیچ جارێکی دیکە نییە و ئەمجارە سەردەگرێت".
زانیاریی زیاتر: ئەم پەیامەی نوعمان کورتوڵمووش، لە لاپەڕەی فەرمی پەرلەمانی تورکیا لە تۆڕی ئێکس بڵاوکراوەتەوە.
باکگراوند: نوعمان کورتوڵمووش، لە ساڵی 2023ـەوە بووەتە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، وە جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدانی حیزبەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانە. دکتۆرای لە ئابووری هەیە و وەک پڕۆفیسۆر ماوەی چەند ساڵێک لە زانکۆی ئیستەنبوڵ وانەی وتوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





