ژیریی دەستکرد لە مەشق و هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەی بۆردی پزیشکی بەکاردەهێنرێت
- کوردستان
- 18 تشرینی یەکەم

شاندی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ژیریی دەستکرد لە بواری پزیشکی و فێرکاریدا
ئاڤا نیوز
کار بۆ بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە مەشق و هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەی بۆردی پزیشکی دەکرێت، بۆ ئەوەی لە چارەسەر کردن و سوود گەیاندن بە نەخۆش بەکاربهێنرێت، بۆ ئەم مەبەستەش شاندێکی ئەنجوومەنی باڵای کوردستانی بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان بەشداری لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی کردووە.
وێنە گەورەکە: هاوتەریب لەگەڵ پێشکەوتنی ژیریی دەستکرد و زیاتربوونی کاریگەری لە هەموو بوارێکدا، لە هەرێمی کوردستان کار لەسەر سوود وەرگرتن لە ژیریی دەستکرد دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: پ.د.ئاریانا شێخ خالس بەرزنجی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان، بە ئاڤای گوت، وەک شاندی هەرێمی کوردستان بەشداریمان کردووە لە ڕێکخستنی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ژیریی دەستکرد لە بواری پزیشکی و فێرکاریدا، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە لە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتنی وڵاتان بە تایبەت لە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە بواری لە مەشق و هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەی بۆردی پزیشکی.
زانیاریی زیاتر: کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژیریی دەستکرد لە بواری پزیشکی و فێرکاریدا، ماوەی دوو ڕۆژ لە شاری لەندەن بەردەوام دەبێت، شاندی ژمارەیەک لە وڵاتان و زانکۆ بەناوبانگەکانی جیهان بەشداریان کردووە، تێیدا گفتوگۆی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە بواری پزیشکی دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 12 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
46 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






