چەند پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە لەبارەی هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 18 تشرینی یەکەم

ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی موسڵمان و ژمارەیەک لە پیاوانی ئایینییەکانی دیکەی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی چەند پەیامێکی گرنگی ئاراستە کرد، کە تیشکی خستە سەر پێکهێنانی حکومەتی هەرێم، هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، پرسی مووچە و گرنگیی پێکەوەژیان و یەکڕیزی.
پەیامی فەرمی: سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە ئومێدەوارە حکومەتی کوردستان پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێکبێت و کاری جیدیش بۆ ئەم مەبەستە دەکرێت.
سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان، سەرۆک بارزانی جەختی کردەوە کە "هەموو کەسێک ئازادە لە دەنگدان"، بەڵام گرنگە "ڕەچاوی ئەو خزمەتە بکرێت کە پێشکەشی شارەکانی کوردستان کراوە، وێڕای ئارامی و دابینکردنی ئەمنییەت بەبێ جیاوازی." هەروەها وتیشی، "کوردستان هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی لە داهاتوو لەگەڵ ئەوانە بێت کە ئاشنان بە مافەکانی خەڵکی کوردستان و جێبەجێشی دەکەن."
لەلایەکی دیکەوە: بارزانی لەبارەی پرسی مووچەوە ڕایگەیاند: "پڕ بە دڵ سوپاسی خەڵکی کوردستان دەکەم کە خۆڕاگربوون بەرامبەر زوڵمی بڕینی ژیان بژێوی خەڵکی کوردستان." وتیشی: "سەرەڕای هەموو تێبینییەک، بەڵام بۆ بەرژەوەندیی کوردستان بەشداری هەڵبژاردنمان کردووە."
لە هەمان کاتدا: سەرۆک بارزانی ستایشی فەرهەنگی پێکەوەژیانی لە کوردستان کرد و وتی: "فەرهەنگی پێکەوەژیانمان لە باب و باپیرانمانەوە بۆ ماوەتەوە، ئێمە هەموومان مرۆڤین و بەندەی خواین، بینینی ئێوە بەیەکەوە جوانترین نموونەی ڕەنگینی نیشانی جیهان داوە، ئەم فەرهەنگە زۆر خزمەتی کوردستان و مێژووەکەشی کردووە."
هەروەها، ئاماژەی بەوەدا کە تیرۆر لە کاتی خۆیدا "جیاوازی لە نێوان ئاینەکان نەکرد، بۆیە نابێ جیاوازی لەنێوان خۆماندا بکەین، ئومێدەوارین ئەم فەرهەنگە بەردەوام بێ و زیاتر بچەسپێت."
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی جەختی لە گرنگیی یەکڕیزی کردەوە و ڕایگەیاند: "پیلانی زۆر دژی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەدرێژایی مێژوو ئەمە سیاسەتی دەسەڵاتەکانی عێراق بووە، بۆیە تەنیا بە یەکبوون و پێکەوەیی دەتوانین بەرانبەر هەموو ئاڵنگارییەک بووەستینەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





