ئاڤای خەڵک؛ لە گوندێکی هەولێر ڕێگە نادرێت دانیشتووانەکەی خانوو دروست بکەن
- کوردستان
- 18 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی گوندی گردجووتیار لە شاری هەولێر، کە خاوەنی زەوی تاپۆن لە کەرتەکانی 7، 8 و 9ـی گوندەکە، گلەیی ئەوە دەکەن کە ڕێگەپێدانیان پێنادرێت بۆ دروستکردنی خانوو لەسەر زەوییەکانیان. زۆرێک لەمانە کرێچین و هیواخوازن بە زووترین کات بتوانن بچنە خانووی خۆیانەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: یەکێک لە هاووڵاتیان بە ئاڤای وت، "ساڵانێکە خاوەنی ئەم زەوییانەین و تاپۆشە بەناوی خۆمانەوە، بەڵام مافی دروستکردنی خانوومان نییە. ئێمە کرێچین و دۆخی داراییمان باش نییە، دەمانەوێت لە کرێچێتی ڕزگارمان بێت."
لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بە ئاڤای وت، تەنیا گوندی گردجووتیار نییە تووشی ئەم کێشەیە بووە، بەڵکو چەند ناوچەیەکی دیکەش لە هەولێر هەمان گرفتیان هەیە.
سەرۆکی شارەوانی هەولێر ڕوونی کردەوە: "بۆ هەموو ئەو شوێنانە ئێستا خەریکی جیاکردنەوەی گەڕەک و کۆڵانەکان و دروستکردنی نەخشە و تۆماری ژمارەی گەڕەکەکانین. بەمزووانە ئەم کارانە تەواو دەبن و پرۆژە خزمەتگوزارییەکان دەستپێدەکەن."
وتیشی: "دوای تەواوبوونی ئەم قۆناغە، ڕێگەپێدان بە هاووڵاتیان دەدرێت بۆ ئەوەی دەست بە دروستکردنی خانوو بکەن لەسەر زەوییەکانیان."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 21 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
55 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





