ئاڤای خەڵک؛ ئاڤا کێشەی کارمەندانی تەندروستیی هەولێر و ڕاپەڕین چارەسەر دەکات
- تەندروستی
- 18 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
دوای بەدواداچوونی ئاڤا، دوو کێشەی گرنگی پەیوەست بە کارمەندانی خزمەتگوزاری لە نەخۆشخانەکانی هەولێر و ڕاپەڕین چارەسەر کران.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، ژمارەیەک کارمەندی کارگوزاری لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر، گلەیی ئەوەیان کرد کە کۆمپانیای خزمەتگوزارییەکەیان مافیان دەخوات و پارەیەکی کەمتر لە شایستەی خۆیان پێدەدات.
لێدوانی فەرمی: ڕزگار زیاد، جێگری بەڕێوەبەری دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەولێر، بە ئاڤای ڕاگەیاند: "لیژنەیەک سەردانی ئەو نەخۆشخانەیەی کردووە، لیژنەی دەستەبەریش دەچێت بۆ لایان. هەرچی کەموکوڕی هەیە دەستنیشانی دەکەین و کۆمپانیا هەر سەرپێچییەکی کردبێت، دەبێت چاکی بکاتەوە." بەمەش کێشەی مافی کارمەندەکان و شایستەکانیان خرایە ژێر چاودێری و بڕیارە چارەسەر بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: کێشەی دووەم تایبەت بوو بە کارمەندانی پاککردنەوەی نەخۆشخانەکانی ڕاپەڕین، کە بەهۆی تەواوبوونی گرێبەستی کۆمپانیای خزمەتگوزاری نەخۆشخانەکانەوە، مووچەی چوار مانگیان ڕاگیرابوو.
مەرد عەلی خاڵە، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، بە ئاڤای گوت: "ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی داوە لەسەر خەرجکردنی مووچەی ئەو کارمەندانە و پێیان دراوە." هەروەها دڵنیایی دایە کارمەندەکان کە "لە کارکردنیش بەردەوام دەبن تاوەکو کۆتایی ساڵ و مانگانە مووچەیان پێدەدرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






