ملیۆنان مرۆڤ لە جیهاندا هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە.. ئایا تۆ یەکێکیت لەوان؟
- تەندروستی
- 19 تشرینی یەکەم

ئافرەتێک هەستی بۆنکردنی لەدەست داوە
ئاڤا نیوز
تائێستاش کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا "کۆڤید -19" لە سەرانسەری جیهاندا ماوە و بەشێک لە کاریگەرییەکانیش بە زەقی دەردەکەون، دوای ئەوەی توێژینەوەکان دەریانخست ڕێژەیەکی زۆری خەڵک دوای توشبوونیان بە کۆرۆنا، لەوانەیە هەستی بۆنکردنیان لەدەستدابێت.
بۆچی گرنگە: ئەوەی زانراوە ئەوەیە کە کۆرۆنا لەوانەیە ببێتەهۆی لەدەستدان یان لاوازکردنی هەستی بۆنکردن، بەڵام ئەوە لەگەڵ توشبوون بە زۆر نەخۆشیی و ڤایرۆسی دیکەش ڕودەدات کە ڤایرۆسەکان لە لوتدا دەمێننەوە، زۆرینەی کاتیش دوای ماوەیەک هەستی بۆنکردنت بۆ دەگەڕێتەوە، بەڵام هەمیشە نا.
پێدراوە ڕاستەکان: توێژەرانی ئەمریکا توێژینەوەیەکیان لەسەر کاریگەرییە درێژخایەنەکانی لاوازبوونی هەستی بۆنکردن دوای توشبوون بە کۆرۆنا کردووە، لە توێژینەوەکەدا دوو هەزار و 956 کەس بەشداربوون کە تووشی کۆرۆنا بوون، 569 بەشداربووش خرانە ژێر تاقیکردنەوە کە تووشی پەتاکە نەبوون، ماوەی توێژینەوەکە 671 ڕۆژ بوو.
لەناو ئەوانەی تووشی کۆرۆنا بوون دەرکەوت هەزار و 393 کەسیان کێشەی هەستی بۆنکردنیان هەیە کە دەکاتە 80%ی بەشداربووان، لە گرووپەکەی دیکەشدا کە هەزار و 563 کەس بوون وتوویانە کێشەی هەستی بۆنکردنیان نییە، بەڵام تاقیکردنەوەیان لەسەرکراوە و دەریخست 66%یان دوای توشبوونیان بە کۆرۆنا، هەستی بۆنکردنیان لاواز بووە.
چارەسەرەکان: توێژینەوەکە دەریخست ئەوانەی تووشی کۆرۆنا بوون مەترسی زیاتریان هەیە کە تووشی لاوازی هەستی بۆنکردن ببن یان بووبن، بەڵام هەستیان پێنەکردووە هۆکارەکەشی بۆ بوونی سەرهەڵدانی کێشەیەک لە مێشکدا دەگەڕێتەوە کە بەرپرسی هەستەکانی مرۆڤە، چونکە کۆرۆنا لە یەک کاتدا لەوانەیە کاریگەری بکاتەسەر هەستی بۆنکردن و هەستەوەرەکانی مرۆڤ لە مێشکیدا، بۆیە توێژینەوەکە پێشنیاز دەکات ئەوانەی چاودێری تەندروستییان هەیە، پشکنینی هەستی بۆنکردن بکەنە یەکێک لە پشکنینە گشتییەکان کە دوای تووشبوون بە کۆرۆنا ئەنجامی دەدەن، چونکە لەوانەیە هەستی پێنەکەن بەڵام لاوازی هەستی بۆنکردن کاریگەری گەورەی لەسەر تەندروستی دەروونی و جەستییان دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






