
فۆرمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراک
ئاڤا نیوز
بەشێک لەو هاووڵاتیانەی بەهۆی کەم و کوڕی لە مامەڵەکانیان لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراک، بەشەخۆراک و پسوولەیان ڕاگیرا بوو، لە ڕێگەی وەتسئاپەوە ئاگادار دەکرێنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لەماوەی ڕابردوو پسوولەی خۆراکی هەندێک لە هاووڵاتیان بەهۆی نەبوونی کارتی نیشتیمانی یان شوێنی جوگرافی و هۆکارەکانی دیکە بلۆک کرا بوون، بۆ کردنەوەی مامەڵەی هەڵگرتنی بلۆک لەسەر مامەڵەکانیان، داواکاریان پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر کرد بوو.
لێدوانی فەرمی: سیامەند قادر نانەکەلی، بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە ماوەی ڕابردوو داواکاری ئەو کەسانەمان بۆ بەغدا ناردووە کە داوای هەڵگرتنی بلۆکی سەر ئەندامانی خێزانەکانیان دەکەن لە پسوولەی خۆراک، کە بەهۆی کەم و کورتی لە مامەڵەکانیان پسوولەکانیان بلۆک کرا بوو، لەمەودوا پێویست ناکات سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن، چونکە ڕاستەوخۆ لە وەتسئەپ نامەیان بۆ دێت ئینجا دەتوانن لەڕێی ئەپلیکەیشنەکەوە مامەڵەکانیان ئەپدەیت بکەن.
زانیاریی زیاتر: سیامەند قادر، دەڵێت، سەدان خێزان نامەیان بۆ هاتووە و ئەپدەیتی پسوولەکەیان کردووە و ئەو کێشەیان چارەسەر کراوە، بەڵام ئەگەر هەر کەسێک نازانێت لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنەوە پسوولەکەی کارا بکات دەتوانێت سەردانمان بکات.
ئەمەش بزانە: بڕیارە لە ماوەیەکی نزیک ئەپلیکەیشنی پسوولەی خۆراک بۆ زیادکردنی منداڵ و گواستنە لە نێوان پارێزگاکان و دروستکردنی پسوولەی نوێ بۆ ئەو کەسانەی هاوسەرگیریان کردووە بکەوێتە کار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 21 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
55 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






