خشڵی شانشینی فەرەنسا و ئەڵماسەکانی ناپلیۆن لە مۆزەخانەی لۆڤەر دەدزرێن
- کولتوور
- 20 تشرینی یەکەم

دیمەنی پۆلیس لەبەردەم مۆزەخانەی لۆڤەر دوای ڕووداوی دزییەکە
ئاڤا نیوز
لە ڕووداوێکی شۆککەردا، گرووپێکی چوار کەسی نەناسراو توانیان دەست بەسەر چەندین خشڵی گرانبەهای شانشینی فەرەنسا و ملوانکە ئەڵماس و زومڕوتەکانی هاوسەرەکەی ناپلیۆن پۆناپارتدا بگرن لە مۆزەخانەی بەناوبانگی لۆڤەر لە پاریس.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە تەنیا نیو کاتژمێر دوای کردنەوەی مۆزەخانەی لۆڤەر، لە کاتژمێر 9:30 بەیانی، تۆڕێکی دزی کە لە چوار کەس پێکهاتبوون و دەموچاویان بە تەواوی داپۆشیبوو، بە بەکارهێنانی پەیژەی کارەبایی لە ڕووباری سینـەوە سەرکەوتن بەسەر باڵەخانەی مۆزەخانەکەدا. ماوەی دزیکردنەکە نزیکەی حەوت خولەکی خایاندووە و دزەکان دواتر بە ماتۆڕسکیل لە ناوچەکە هەڵاتوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: وەزارەتی کولتووری فەرەنسا ڕایگەیاندووە کە هەشت خشڵی شانشینی فەرەنسا دزراون و بەهایان ناپێورێت. لەنێو لیستی خشڵە دزراوەکاندا ملوانکەیەک هەیە کە ناپلیۆن پۆناپارت پێشکەشی هاوسەرەکەی کردووە و نزیکەی دوو هەزار پارچە ئەڵماسی تێدا بەکارهێندراوە.
زانیاریی زیاتر: لە کاتی هەڵاتندا، دزەکان هەزار و 354 پارچە ئەڵماس و 56 زومڕوتیان لە تاجی شاژنێک لێ کەوتووە. بە گشتی، دزەکان دوو تاج، دوو ملوانکە، دوو جووت گوارە و دوو خشڵی سەر سنگی شاژنەکانی فەرەنسایان دزیووە.
لایەنە پەیوەندیدارەکانی فەرەنسا ئاماژە بەوە دەدەن کە دزییەکە پلانی وردی بۆ دانراوە و پێدەچێت تۆڕێکی دزیی نێودەوڵەتی لە پشتەوە بێت. لیژنەیەکی تایبەتی 60 کەسی بۆ لێکۆڵینەوە لە قۆناغەکانی ئامادەکاری بۆ دزییەکە، ئەو شوێنانەی دزەکان بەکاریان هێناون و ئەگەری هاوکاریکردنی کەسانێک بۆ دزییەکە پێکهێنراوە، بەو پێیەی دزەکان پێشتر زانیارییان لەبارەی ڕۆتینیاتی ئەمنی ناو مۆزەخانەکە هەبووە. گەورە بەرپرسانی وڵاتەکە جەخت لەوە دەکەنەوە کە دزەکان دەستگیر دەکرێن و خشڵەکان دەگەڕێنرێنەوە بۆ مۆزەخانەکە.
کاردانەوەکان: ئەم دزییە کاردانەوەی زۆری لە ناوخۆی فەرەنسا لێکەوتووەتەوە و حکومەت تۆمەتبار دەکرێت بەوەی بەهۆی کەمکردنەوەی پاسەوانەکانی مۆزەخانەکە، کەمتەرخەم بووە لە پاراستنی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مۆزەخانەی لۆڤەر یەکێکە لەو مۆزەخانانەی زۆرترین گەشتیار لە جیهانەوە ڕووی تێ دەکەن، تەنیا ساڵی ڕابردوو هەشت ملیۆن و 700 هەزار کەس سەردانیان کردووە و چەندین تابلۆی جیهانی دەگمەنی وەک تابلۆی مۆنالیزا تێیدا نمایشکراوە.
باکگراوند: بەناوبانگترین دزیش لە ساڵی 1911 بوو کاتێک تابلۆی مۆنالیزا دزرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 12 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
46 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
- کولتوور
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
- کولتوور
- 1 تشرینی دووەم
گەورەترین مۆزەخانە لە وڵاتی میسر کرایەوە




