کارگەی زەیتی زەیتوونی "ئەبو حوسێن" لە هەولێر بەتۆمەتی ساختەکاری دەستی بەسەردا گیرا
- هەواڵ
- 21 تشرینی یەکەم

وێنەی کارگەکە
ئاڤا نیوز
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی پارێزگای هەولێر دەستیان بەسەر کارگەیەکی زەیتی زەیتووندا گرت، کە ڕۆنی چێشتی ئاسایی لەگەڵ ڕەنگ و بۆنی تایبەتی تێكەڵ دەكرد و بە نرخی زەیتی زەیتوون دەیخستە بازاڕ.
چیرۆکی سەرەکی: هێزەکانی ئاسایشی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ ژووری چاودێریی بازرگانی و لیژنەکانی قایمقامیەتی هەولێر، لە ئەنجامی پشکنین و گەڕاندا، دەستیان بەسەر كارگەیەكی بێ مۆڵەتی زەیتی زەیتووندا گرت و ژمارەیەک لە سەرپەرشتیارانیان دەستگیر کرد.
لێدوانی فەرمی: هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەرهەمەکانی ئەم کارگەیە هیچ مەرجێكی تەندروستیی تێدا نییە و بە هیچ شێوەیەك شیاوی خواردن نییە، ڕۆنی چێشتی ئاسایی لەگەڵ ڕەنگ و بۆنی تایبەتی تێكەڵ دەكرد. گوتیشی، دوای داخستنی کارگەکە سێ کەسمان لە شوێنەکە دەستگیر کردووە.
هۆگر عەلی دەڵێت، كارگەكە لە هەولێر دەكەوێتە نزیك گوندی گەزنە، چەندان كاری ساختەی كردووە و لەوانە: ڕۆنی چێشتی ئاسایی لەگەڵ ڕەنگ و بۆنی تایبەت، تێكەڵی زەیتی زەیتوون كردووە و وەك زەیتی زەیتوونی سرووشتی فرۆشتوویەتی.
بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر داوای لە خاوەن دووكان و ماركێتەكانیش کرد، "بە زووترین كات ئەم جۆرە زەیتە و ئەو بەرهەمانەی لەناو كارتۆنی سپی و بێ ناسنامەدا دەفرۆشرێن لەسەر ڕەفەكانیان لاببەن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: كارگەكە ناوی زەیتی زەیتوونی "ئەبو حوسێنە"، بە ناوی شەقڵاوە بەرهەمەكانی دەخستە بازاڕەوە، شوێنەكەشیان لە دووریی خەڵك بووە و بەنهێنی كاریان تێدا كردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 30 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






