
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە چین و توێژەکانی خەڵکی هەولێر
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشێکی چین و توێژە جیاوازەکانی خەڵکی هەولێر ڕایگەیاند، "کە باسی هەولێر دەکرێت واتا باسی مێژووی چەند هەزار ساڵەی ئەم وڵاتە دەکرێت، ئەمڕۆ هەولێر پایتەختە و جێگە و پەناگەی هەمووی لێقەوماوێک و هەموو ئازادیخوازێکە.
چیرۆکی سەرەکی؛ ئەمڕۆ سێشەممە لەچوارچێوەی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێکی چین توێژە جیاوازەکانی خەڵکی هەولێری پایتەخت کۆبووەوە؛
لێدوانی فەرمی؛ سەرۆک بارزانی باسی لە گرنگیی هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق کرد و گوتی: "هەر هەڵبژاردنێک گرنگە و بە نسبەت ئێمە شتێکی مەبدەئییە و بڕوامان بەوە هەیە کە میللەت بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات. دووپاتیشی کردەوە پێویستە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە کەشێکی ئارامدا بکرێت".
هیوایشی خواست دوای ئەم هەڵبژاردنە گۆڕانکاری بکرێت و خەڵکێک بێت کە هەست بە بەرپڕسیاریەتی بکات و چارەسەری کێشەکان بکرێت.
لەلایەکی دیکە؛ لەبارەی کاروانی ئاوەدانی و پرۆژە خزمەتگوزارییەکان سەرۆک بارزانی گوتی: پرۆژەی زۆر کراوە، ئەمە منەتی تێدا نییە و ئەمە ئیشی حکوومەتە، پارتی بۆ ئەوە دامەزراوە خزمەتی ئەم میللەتە بکات، پارتی هەرچی بیکات بۆ ئەم میللەتە و بۆ هەولێر هێشتا کەمە.
لە وەسفی هەولێریشدا گوتی: هەولێر شاری پێکەوەژیانە، فەرهەنگی پێکەوەژیان فەرهەنگێکی دەوڵەمەندە و ئێمە پێی سەربەرزین و بەهێزترین چەک بووە بەدەست ئێمە لە دەرەوە و لە هەموو ناوەندە نێودەوڵەتییەکان کە شانازیی پێوە دەکەین و دەبێ ئەم فەرهەنگە بۆ نەوەکانی داهاتوو قووڵتر و بەهێزتر بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ سەبارەت بە دۆخی کوردستان و پڕسی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ سەرۆک بارزانی دووبارە جەختی کردەوە کە پێش هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق حکوومەتی نوێ پێکبهێنڕێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





