
کامێرایەکی تیژڕۆیی لە یەکێک لە شەقامەکان
ئاڤا نیوز
هاوشێوەی شارەکانی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی کەرکووک دەستی کردووە بە دانانی کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی لەسەر شەقامە سەرەکییەکانی شارەکە، بە ئامانجی کەم کردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان.
لێدوانی فەرمی؛ عەقید عامر نەریمان، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی کەرکووک، لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا ڕایگەیاند: "لەمڕۆوە پرۆسەی دانانی کامێراکانی چاودێریی تیژڕۆیی دەستیپێکردووە و لە زۆرینەی شەقام و ڕێگە سەرەکییەکانی کەرکووک دادەنرێن."
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ گرنگترین ئەو شوێنانەی کامێرایان لێ دادەنرێت بریتین لە:
ڕێگای کەرکووک - سلێمانی
ڕێگای کەرکووک - هەولێر
شەقامی پشتێنەیی کەرکووک
شەقامی فڕۆکەخانەی کەرکووک
چەندین شەقام و ڕێگای دیکەی گرنگی ناو شار
وتەبێژی هاتووچۆی کەرکووک ئاماژەی بەوەشکرد کە سیستمی کامێراکان ڕاستەوخۆ بە سیستمی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی عێراق لە بەغدا دەبەسترێتەوە، بەمەش سەرپێچییەکان لە سیستەمی ناوەندیدا تۆمار دەکرێن.
ئەمە بزانە؛ ئەم هەنگاوەی حکومەتی عێراق بۆ پاراستنی سەلامەتیی گیانی هاووڵاتییان لە کەرکووک لە کاتێکدایە ساڵانێکە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پەیڕەو دەکرێت و کاریگەریی بەرچاوی لە کەم کردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆدا هەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 12 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
46 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





