سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەیی لە ئامێدی کردەوە
- هەواڵ
- 22 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەیی بە ناوی (هۆتێلا بەری) لە ناحیەی سەرسەنگی سنووری ئامێدی کردەوە، کە بۆ یەکەمجارە هۆتێلێکی پێنج ئەستێرە لەو سنوورە دەکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پرۆژەی (هۆتێلا بەری) لە ساڵی 1946 لەلایەن ئەندازیارێکی هیندی دروستکراوە و ئەم ئەندازیارە شەش ساڵ کاری لەسەر کردووە، تا ساڵی 1990 وەکو هۆتێلێکی گەشتیاری کەسایەتییە سیاسیەکانی عێراق و نێودەوڵەتییەکان سەردانیان کردووە، بەڵام دوای سەرهەڵدانی شۆڕش، هۆتێڵەکە بووەتە شوێنی حەوانەوەی هاووڵاتیان و لێقەوماوان، دوای 36 ساڵ هۆتێلە دووبارە نۆژەن کرایەوە.
لێدوانی فەرمی: وارشین سەلمان، قایمقامی ئامێدی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ڕووکاری دەرەوەی هۆتێلەکە وەکو خۆی لەسەر شێوازی کۆن نۆژەن کراوەتەوە، بەڵام لەناوە دەستکاری کراوە و باخچە و مەلەوانگە و هۆڵی وەرزشی و ساونا و چاکوزی بۆ دروستکراوە.
زانیاریی زیاتر: هۆتێلەکە لە 60 ژووری نووستنی لەخۆگرتووە، و لە ئەمڕۆوە خرایە خزمەت گەشتیاران، هاونیشتمانیان و گەشتیاران دەتوانن سەردانی بکەن و لە هۆتێلەکە بمێنێننەوە و کاتێکی خۆش بەسەر ببەن.
لەلایەکی دیکەوە: جەلال ئەحمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمپانیای یوبی هۆڵدینگ، بە ئاڤا میدیای گوت، ئەم هۆتێلە دەرفەتی کاری زیاتر بۆ دانیشتووانی سنوورەکە دەڕەخسێنێت و تاوەکو ئێستا نزیکەی 60 کرێکاری ناوچەکە کاری تێدا دەکەن
بۆچی گرنگە: ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیار ڕوو لە سنووری ئامێدی دەکەن، جێبەجێ کردن و کردنەوەی پرۆژەی لەم جۆرە کاریگەریی زیاتری دەبێت لە هاتنی ژمارەیەکی زیاتری گەشتیار بۆ ئەو سنوورە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 12 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
46 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






