
گرافیکی یاری ڕۆبلۆکس
ئاڤا نیوز
عێراق بڕیاری داوە یاری ڕۆبلۆکس ڕابگرێت و ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی ڕاگرتنی پلاتفۆرم و یارییە ئەلیکترۆنییەکان لە کوردستان دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆبلۆکس یارییەکی ئۆنلاینە، سەدان ملیۆن بەکارهێنەری لە سەرتاسەری جیهان هەیە و بەشێکی زۆریان منداڵن، یارییەکە تووشی ڕەخنەیەکی زۆر بووەتەوە لەسەر ئەوەی ڕێکاری تایبەتی بۆ پاراستنی منداڵان نەبووە، لەم چوارچێوەیەدا وەزارەتی گەیاندنی عێراق بە پشتبەستن بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵ، بڕیاری قەدەغەکردنی یارییەکەی دەرکردووە.
لێدوانی فەرمی: دیلان ڕەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: هەر پلاتفۆرم و یارییەکی ئەلیکترۆنی زیانی بۆ هاووڵاتیان هەبێت و بگاتە ئەو ئاستەی کاریگەریی لەسەر بەرژەوەندیی گشتیی دروست بکات، بە دڵنیاییەوە بەوداداچوونی وردی بۆ دەکەین و پلاتفۆڕمەکە سانسۆر دەکەین، چونکە ئێمە پێشووتر پاکێجی خێزانیمان لەسەر داواکاریی هاونیشتمانیان دروستکردووە و کۆمەڵێک شتمان سانسۆر کردووە، ئەو کۆمپانیایانەشی لە کوردستان کار دەکەن، پابەندی ڕێنماییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستانن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوتەی دیلان ڕەشاد، هەر پلاتفۆرم و یارییەک زیانی بۆ هاونیشتمانیان هەبێت، لەڕێگەی شارەزایان و ئەنجوومەنی ڕاوێژکاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، کاری لەسەر دەکەن و بڕیاری کۆتایی لەبارەوە دەدەن. ئێستا وەزارەتەکە بڕیاری ڕاگرتنی هیچ پلاتفۆرم و یارییەکی ئەلیکترۆنی نەداوە، چونکە بڕیاری لەم شێوەیە پێویستی بە بەدواداچوونی ورد هەیە و نابێت پەلەی تێدا بکرێت. دەکرێت لەنێو خێزانەکانیشدا ڕێگری لە هەر پلاتفۆرم و یارییەک بکرێت کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئەندامانی خێزانەکە دروست بکات.
زانیاریی زیاتر: ئێمە پەیوەست نین بەو بڕیارانەی لە بەغداوە لەبارەی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێتەوە دەردەکرێن، ئێمە بەپێی یاسا و ڕێنماییەکانی خۆمان کار دەکەین و ئەو کۆمپانیایانەی لێرە کاردەکەن، مۆڵەتی فەرمیان هەیە و ئێمە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەین، هەر کۆمپانیایەکیش مۆڵەتی لە بەغدا وەرگرتبێت، پابەندی بڕیارەکانی دەستەی ڕاگەیاندن و بڵاوکردنەوەی عێراق دەبێت. وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن وا دەڵێت.
ئەمەش بزانە: لە ساڵانی ڕابردوو هەموو سایت و ماڵپەڕەکان کراوەبوون و هەموو تەمەنەکان دەیانتوانی بەکاری بهێنن بە منداڵانیشەوە، بەڵام وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەڕێگەی پاکێجی خێزانییەوە چارەسەری ئەو پرسەی کرد و خێزانەکان دەتوانن بە پاکێجەکە کۆنترۆڵی منداڵەکانیان بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






