بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر: بەغدا حەوت ساڵە هیچ ئامێرێكی پزیشكی بۆ هەولێر دابین نەكردووە

شەیری بکە لە:
بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر: بەغدا حەوت ساڵە هیچ ئامێرێكی پزیشكی بۆ هەولێر دابین نەكردووە

د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەغدا ماوەی حەوت ساڵە هیچ ئامێرێكی پزیشكی بۆ هەرێمی كوردستان دابین نەكردووە، هاوكات لە ناردنی دەرمان و پێداویستی دیكەی پزیشكیش، بە كەموكوڕیی زۆرەوە ڕەوانەی دەكات.

وێنە گەورەکە: سەرەڕای بڕینی بودجە و مووچەی خەڵكی كوردستان، بەغدا لە ناردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكیش ستەم لە هەرێمی كوردستان دەكات و هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق، پشكی هەرێمی كوردستان لە پێداویستی پزیشكی دابین ناكات.

لێدوانی فەرمی: د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بەپێی یاسای بودجە، دەبووایە حكومەتی فیدراڵ لە خەرجیی حاكیمە و سیادی، دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ هەرێمی كوردستان دابین بكات، ماوەی حەوت ساڵە ئامێری پزیشكییان لەئێمە بڕیوە، دەرمانیش بەشێوەی ڕێك و پێك دابین ناكەن.

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر، كە ئێستا كاندیدی ژمارە 13ـی پارتیە لە بازنەی هەولێر ئاماژەی بەوە كرد، بە حوكمی ئیشەكەم كە شەش ساڵ ئەزموونی كاركردنم هەبووە، من لە كەسانی دیكە شارەزاترم بە كەموكوڕییەكانی سێكتەری تەندروستی و ئەو غەدرانەی بەغدا لەم كەرتە لە هەرێمی كوردستانی كردووە.

زانیاریی زیاتر: د. دلۆڤان بە پێویستی زانی، خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق كار لەسەر چارەسەركردنی ئەو پرسە بكات و دابینكردن و ناردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی تێكەڵ بە ناكۆكی سیاسی و هیچ بابەتێكی دیكە نەكرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ