فۆڕمی ڕاستەوخۆ لە زانکۆی سەڵاحەددین بۆ دەرچووانی پۆلی 12 دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 23 تشرینی یەکەم

زانکۆی سەلاحەددین لە هەولێر
ئاڤا نیوز
فۆرمی ڕاستەوخۆ لە زانکۆی سەلاحەددین دابەش دەکرێت، ئەمەش تایبەتە بەو قوتابیانەی لە هیچ زانکۆ و پەیمانگایەک وەرنەگیراون تا لەو ڕێگەیەوە لە یەکێک لە بەشەکانی زانکۆی سەڵاحەددین درێژە بە خوێندن بدەن.
وێنە گەورەکە: بەشێک لە دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بەهۆی کەمیی نمرە یان هەبوونی کەم و کوڕی لەکاتی پڕکردنەوەی زانکۆلاین لە هیچ زانکۆ و پەیمانگایەک ناویان نەگەڕاوەتەوە، بۆ ئەوەی بێ بەش نەبن لە خوێندن زانکۆی سەڵاحەددین فۆڕمی ڕاستەوخۆی لە بەشێکی کۆلێژەکانی ڕاگەیاندووە.
لێدوانی فەرمی: سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، زانکۆی سەلاحەدین سەرجەم دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ئاگادار دەکاتەوە کە دەتوانن سەردانی ئەم کۆلێژانە بکەن بۆ وەرگرتنی فۆڕمی ڕاستەوخۆ؛
- کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان - سەرجەم بەشەکان.
- کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان - بەشی وتارخوێنی و ڕاگەیاندنی ئایینی.
- کۆلێژی ئاداب - بەشی فەلسەفە و شوێنەوار.
زانیاریی زیاتر: سامان عەبدوڵڵا دەڵێت، پێشبینی دەکەین ژمارەیەکی زۆر قوتابی لەو فۆڕمە سوومەند بن، هاوکات پێویستە داواکار ناوی لە هیچ شوێنێک نەگەڕابێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانن ئەو فۆڕمە پڕبکەنەوە و بەپێی ڕێنمایی وەرگرتن بۆ ساڵی 2025-2026 مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
باکگراوند: بۆ ئەمساڵى خوێندن وەک ساڵانى ڕابردو (97 %) دەرچووانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان وەرگیراون، تەنیا ژمارەیەکى کەم لە پێشکەشکاران نەبێت، کە ژمارەیان هەزار و 372 قوتابی دەبێت، کە بەهۆى هەڵە لە پڕکردنەوەى فۆرمەکانیان ناویان نەهاتۆتەوە، ئەوانیش بەپێى نمرەکانیان لە بەشە شایستەکان جێگەیان دەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 30 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






