هەڵمەتی خوێندنی بەخۆڕایی لە ئاڤا بەردەوامە؛ قوتابخانەی گۆڵدن فیوچەر پێنج کورسی نوێی ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 23 تشرینی یەکەم

گرافیکی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لە ئاڤا
ئاڤا نیوز
هەڵمەتی "خوێندنی بەخۆڕایی لە ئاڤا" بەردەوامە لە دابینکردنی هەلی خوێندن بۆ چین و توێژە جیاوازەکان. قوتابخانەی گۆڵدن فیوچەری بنەڕەتی ناحکومی لە هەولێر، پێنج کورسی خوێندنی بەخۆڕایی ڕاگەیاند، کە تایبەتن بە کەمدەرامەتان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیانلێکەوتووانی داعش. جگە لەمەش، ئۆفەرێکی تایبەتیشی هەیە بۆ هەموو ئەو قوتابیانەی لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە سەردانیان دەکەن، بە ڕێژەی 50% داشکاندنیان بۆ دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە درێژەی هەڵمەتەکەی ئاڤا میدیا بۆ دابینکردنی خوێندنی بەخۆڕایی و هاوکاریکردنی قوتابیان، ئەمڕۆ ژمارەیەکی نوێی کورسی بەخۆڕایی ڕاگەیێنرا. قوتابخانەی گۆڵدن فیوچەری بنەڕەتی ناحکومی، کە دەکەوێتە شاری هەولێر و خاوەنەکەی قادر سوورچییە، پێنج کورسی خوێندنی بەخۆڕایی بۆ ماوەی یەک ساڵ تەرخان کردووە. ئەم کورسییانە قۆناغی باخچەی منداڵان تا پۆلی نۆی بنەڕەتی دەگرێتەوە و تایبەتن بە کەمدەرامەتان، کەسوکاری شەهیدان، ئەنفالکراوان و زیانلێکەوتووانی دەستی داعش.
هاوڵاتیان و دایک و باوکان دەتوانن بۆ خوێندنی بەخۆڕایی فۆرمی تایبەت لە ماڵپەڕی ئاڤا پڕبکەنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگە لە کورسییە بەخۆڕاییەکان، قوتابخانەی گۆڵدن فیوچەر ئۆفەرێکی تایبەتی تریشی بۆ هەموو قوتابیان هەیە کە لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە سەردانیان دەکەن، بە ڕێژەی 50% داشکاندنی بۆ دەکرێت. ئەم داشکاندنە بێ تیروپشکە و بۆ کەسێک و دووان نییە، بەڵکو بۆ هەموو ئەو کەسانەیە کە لە ڕێگەی ئاڤاوە سەردانی قوتابخانەکە دەکەن. بۆ وەرگرتنی ئەم داشکاندنە، دایک و باوکان دەتوانن سەردانی ئاڤا بکەن و نووسراوێکی تایبەتیان پێدەدرێت.
ژمارەکان وا دەڵێن: ئاڤا تا ئێستا 141 کورسی بەخۆڕایی لە زانکۆ و پەیمانگە و قوتابخانەکان وەرگرتووە. لە ڕۆژانی داهاتووشدا، مەراسیمێک ڕێکدەخەن و تیروپشک بۆ ئەو کەسانە دەکەن کە فۆرمیان پڕکردووەتەوە.
ئاڤا داوا لە هەر ناوەندێکی تری خوێندنیش دەکات کە دەیەوێت بەشداری هەڵمەتەکە بکات، لەم ڕۆژانەدا پەیوەندییان پێوە بکات، چونکە کاتەکەی زۆری نەماوە و دەیانەوێت پێش دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن هەڵمەتەکە کۆتایی پێ بهێنن.
لەڕێگەی ئەم بەستەرەوە دەتوانن ناوی خۆتان تۆمار بکەن
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





