ئەمساڵ زیاتر لە 722 تۆن خواردنی تێکچوو و ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەرداگیراوە
- هەواڵ
- 24 تشرینی یەکەم

لەناوبردنی خۆراکی ماوەبەسەرچوو
ئاڤا نیوز
لیژنەی وەزارەتی بازرگانی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، سێ هەزار و 973 سەرپێچییان تۆمار کردووە، هاوکات زیاتر لە 722 تۆن خواردنی تێكچوو و ماوەبەسەرچووش دەستی بەسەردا گیراوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی، لەڕێگەی شەش بەڕێوبەرایەتییەوە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، سەردانی کۆگا، مارکێت، قەسابخانە و چێشتخانەکانی کردووە و سەرپێچییەکانی تۆمار کردووە.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای وت: لیژنەکانیان لە 10 مانگی ڕابردوودا 39 هەزار و 456 سەردانیان لە تەواوی هەرێمی کوردستان هەبووە، سێ هەزار و 973 سەرپێچی تۆمار کراوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی نەوزاد شێخ کامیل، 230 شوێنمان داخراوە، هەزار و 660 سزای پێبژاردن و سزای دیکە بە شوێنەکان دراوە، کۆی گشتیی ئەو پارەیەی وەک پێبژاردن وەرگیراوە، 482 ملیۆن و 935 هەزار دینار بووە، هەروەها 722 تۆن و 784 کیلۆگرام لە خواردنی تێکچوو و ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 12 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
46 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






