لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە ماتۆڕێکی سێ تایە و خێزانێکی حەوت کەسی کردە قوربانی
- هەواڵ
- 24 تشرینی یەکەم

دیمەنی ڕووداوەکە لە کامێرای چاودێرییەوە
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە فولکەی مامەڕیشە ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە ماتۆڕێکی سێ تایە کە خێزانێکی حەوت کەسی هەڵگرتبووە، کەسێک گیانی لە دەستدا و ئەوانی دیکەش بریندارن.
زانیاریی پەیامنێر: ژیوار عەبدولڕەحمان، پەیامنێری ئاڤا لە سلێمانی لەبارەی ڕووداوەکە دەڵێت: ئۆتۆمبێلێکی جۆری ڕەنجڕۆڤەر لە نزیک فولکەی مامەڕیشە خۆی کێشاوە بە ماتۆڕێکی سێ تایە کە خێزانێکی حەوت کەسی هەڵگرتبوو. ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 25 بۆ 30 ساڵ دەبێت، خێزانەکە منداڵی تەمەن هەشت مانگیان لەگەڵ بووە، یەکێکی دیکە لە منداڵەکان تەمەنی دوو ساڵ بووە. سەرجەمیان بریندارن. شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش سەلامەتە.
لێدوانی فەرمی: سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە ئاڤا میدیای وت، خێزانەکە حەوت کەسن، یەکێکیان گیانی لە دەستداوە، جگە لە دایک و باوکەکە چواری دیکەیان منداڵن و گەیێنراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی گوتەی سامان نادر، برینی هەر شەش کەسەکەی تر جێگرن و مەترسی لەسەر ژیانیان نەماوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 12 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
46 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






