پێنج هەزار پارچە زەوی دیکە بەسەر فەرمانبەرانی هەولێر دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 25 تشرینی یەکەم

بەشێکی ئەو زەوییانەی ئامادە کراون بدرێتە فەرمانبەران
ئاڤا نیوز
ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی شاری هەولێر دەستپێدەکات، کە نزیکەی پێنج هەزار زەوی ئامادە کراوە.
وێنە گەورەکە: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی بەردەوامە، تائێستا دوو بە قۆناغ زەوی بەسەر فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی دابەشکراوە، بڕیارە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە قۆناغی سێیەم دەستپێبکات، ڕێکارەکانی تەواو کراوە و زەوی ئامادە کراوە.
لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدوڵهادی سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کارەکانی قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازیی شاری هەولێر تەواو کراوە، بڕیارە ناوەڕاستی ئەم هەفتە تیروپشکی زەوییان بۆ ئەنجام بدرێت، زەوییەکانیش دەکەونە ناوچەی سەر ڕێگای هەولێر- دهۆک، ناوچەی بەرحوشتر و چەژنیکان.
زانیاریی زیاتر: ئەم قۆناغە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە کارتی زانیارییان هەولێرە، فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازییش دەکرێتەوە، پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت تا هەموو فەرمانبەرانی شایستە زەوی وەردەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە قۆناغەکانی یەکەم و دوومەدا 17 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش کراوە، لەم قۆناغەشدا پێنج هەزار زەوی دیکە دابەش دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 30 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






