
ئاڤا نیوز
مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیانی پارتی سەبارەت بە گرژی و ئاڵۆزییەکانی پردێ دەڵێت، لەگەڵ سەرۆکی بەرەی تورکمانی هاوڕابووین لەسەر ئەوەی پێویستە دۆخەکە هێور بکرێتەوە و کێشەکە بە یاسا چارەسەر بکرێت و یاسا سەروەر بێت".
چیرۆکی سەرەکی؛ ئێوارەی ڕۆژی هەینی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هاونیشتمانییانی کورد و ژمارەیەک لایەنگریی بەرەی تورکمان لە ناحیەی پردێ ڕووی دا و دواتر توانرا بەزوویی کۆترۆڵ بکرێت و ڕووداوی نەخوازراوی لێنەکەوێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی؛ لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، "لە ساتەوەختی گرژی و ئاڵۆزییەکانی دوێنێ شەوی ناحیەی پردێ، ئێمە لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیان، هەر زوو پەیوەندیمان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، بۆ ئەوەی بە ئەرکی خۆیان هەستن و دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، گیانی هاووڵاتیان بپارێزن، شەوی ڕابردوو، ئاگاداری هەڤاڵانی خۆمان کردەوە دان بە خۆیاندا بگرن و هیچ کاردانەوەیەکی توندیان نەبێت و هەرچی هەیە لەڕێگەی یاسا چارەسەر بکرێت.
-لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان لەسەر هێڵ بووین بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە بەتایبەت لەگەڵ محەممەد سەنعان، سەرۆکی بەرەی تورکمانی هاوڕابووین لەسەر ئەوەی پێویستە دۆخەکە هێور بکرێتەوە و کێشەکە بە یاسا چارەسەر بکرێت و یاسا سەروەر بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ پارتی داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کە "ڕێکاری یاسایی بۆ ڕێگری لە دووبارە بوونەوەی ئەم گرژییانە بگرنە بەر. هاوکات پارتی هاووڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە، "ئەم کردەوانە کاریگەریی لەسەر دۆخی هەڵبژاردنەکان نابێت و هەڵبژاردن لە کات و ساتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.
- "داوا دەکەین، ڕوحی برایەتی و پێکەوەژیان بپارێزن و هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بە ئارامی بەڕێوە بچێت دوور لە زمانی زبر و توندوتیژیی. بژی گیانی بەیەکەوە ژیانی هاوبەشی پێکهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 21 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
55 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





