لەسەر وتنەوەی سروود بەڕێوەبەر و یاریدەدەری قوتابخانەیەكی ڕۆژهەڵات سزا دران
- هەواڵ
- 25 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر گوتنەوەی سروودێک بۆ یادی کیمیابارانی هەڵەبجە لەلایەن قوتابییانی قوتابخانەیەک، بەڕێوەبەر و یاریدەدەرەکەی سزا دران و بەڵێننامەیان پێ پڕ کراوەتەوە کە ئەم دۆخە دووبارە نەبێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەڕێوەبەر و یاریدەدەری قوتابخانەی فیردەوسی سەرەتایی کچان لە شاری جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن فەرمانگەی پەروەردەی شارەکەوە سزا دراون، هۆکارەکەشی گوتنەوەی سروودێک بووە لەلایەن قوتابییەکانەوە لە ساڵڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجەدا.
چی ڕوویدا: مامۆستا زەیتون کەهزادی، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە و مامۆستا مێهری خوسرەو زادە، یاریدەدەری، بەهۆی ڕێکخستنی ئەم چالاکییە سزایان بەسەردا سەپێنراوە. مامۆستا زەیتون کەهزادی لە پۆستی بەڕێوەبەرایەتی لابراوە و ئێستا تەنیا وەک مامۆستا دەمێنێتەوە، لە کاتێکدا پلەی مامۆستایی مامۆستا مێهری خوسرەو زادە کەمکراوەتەوە. هەروەها بەڵێننامەیان پێ پڕکراوەتەوە کە جارێکی دیکە چالاکی لەو شێوەیە لە قوتابخانە یان پۆلەکانیاندا ئەنجام نەدەن.
زانیاریی زیاتر: سروودەکە لەمساڵدا و بەبۆنەی یادی کیمیابارانی هەڵەبجەوە لە بڵندگۆی قوتابخانەکە گوتراوە و ڤیدیۆکەشی بڵاوکراوەتەوە. دوای ئەوەی فەرمانگەی پەروەردە بەم ڕووداوەی زانیوە، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە و بڕیاری سزادانی هەردوو مامۆستاکەی دەرکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 30 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





